Alexandar pov:ماوەیەک بەسەر ئەوەدا رۆشتووە کە نانی بەیانیم خوارد کاتژمێرێک دەبێت نەیت سەری هێنا ژوورەوە
"چی ڕوودەدا نەیت؟تۆ پێویستە چاوەکانت لەسەر ئەناستاسیا بن ئێستا"
ئەو برۆکانی گرژ کرد "وای یەنی ئێستا ئەو بووە بە ئاناستاسیا چیتر خاتوو هێلز نەماوە؟"
"دەمت داخە.پێم بڵێ بۆچی هاتووی بۆ ئێرە؟"
"ئافرەتێک لێرەیە بە دکتۆر دەچێت پێی گووتم کە ناوی جولیایە"
"ئەوە دکتۆری ئەناستاسیایە.بینێرە ژوورەکەی "
"ئەو خەوتوە وە من نامەوێ ئەو کەسە بم کە ئەو لە خەو هەڵبستێنم"
"ئەی بەیانی بۆچی ئەوت لەخەو هەڵساند؟"
"من برسیم بوو"
بە تورەییەوە سەیریم کرد
"نەیت کاری ئەو ئەوە نیە کە خواردن بۆ ئێوە دروست بکات کاری تۆش تەنها ئەوەیە کە دڵنیا ببیەوە ئەو سەلامەتە"
نەیت دەستی بۆ نیوچاوانی برد کەمێک دەستی پێدا هێنا وەک داوای لێبوردنێک بۆ ئەوەی کە مێشکی بەکار نەهێنابێ
"ببورە پیاو ئەوە ڕووناداتەوە دووبارە"
"باشە ئێستاش تۆجولیا بنێرە سەرەوە من ئاناستاسیا بە ئاگا دێنم"
"بەختێکی باش"
بەرەو ژوورەکەی ئاناستاسیا ڕۆشتم دەنگی پێلاوەکانم دەهات بەسەر زەویەکەدا ئەمەش بەهۆی بێدەنگی خانوەکەیە
لە دەرگای ژورەکەمدا بۆ جاری سێیەم دوای وەر نەگرتنی هیچ وەلامێک بریارم دا دەرگاکە بکەمەوە
ئاناستاسیام بینی لەسەر سیسەمەکەی دیاربوو کە خەوتووە بەلام لەبەر قژی ڕوخساریم نەدەبینی ڕۆشتمە نزیک جێگای خەوەکەی بە هێواشی چاوەکانی داخرابوون لێوەکانی لێک کردبوەوە وەک پشیلەیەک هەناسەی وەردەگرت برژەنگەکانی بەسەر چاوەکانیەوە درێژ ببونەوە
بانگیم کرد بەلام هیچ وەلامێک لەوەوە نەبوو ناچار بووم دەست بخەمە سەر شانەکانی هەرکە دەستم بە شانەکانی کەوت ئەو چاوەکانی کردەوە داچڵەکی
"نەفرەت" نەمزانی هەستیارە
"تۆ باشی؟"
"بەلێ باشم من بەڵام چیدەکەی لە ژوورەکەم ئایە شتێکی هەڵە ڕوویداوە؟"
ئەو بە چاوە ترساوەکانی سەیری دەکردم چاوی بە ژورەکەدا دەگێرا وەک ئەوەی کە بگەرێ بۆ کونجێک لە ژوورەکەدا تا باز بدات بۆ ئەوێ
"بمبورە بۆ ترساندنت مەبەستم ئەوە نەبوو"
سەیرکردنی چاوەکانمان کۆتای پێهات کاتێک گوێمان لە دەنگی دەرگاکە بوو
"نیوەرۆتان باش بەرێز ڕاش بمبورە بۆ دواکەوتنم"
"کێشە نیە تەنها کارەکەت بکە بە خێرایی"
ئەو هاتە نزیک جێگاکەی ئانا
"سڵاو من ئانام"
"خۆشحالبووم بە ناسینت ئانا من دکتۆر جولیام"
لەسەر جێگاکەی ئانا لە تەنیشتیەوە دانیشت
لە خوارەوەی پێیەکانی ئانا دانیشتم سەیری بۆشایەکی ژوورەکەم دەکرد سەیرکردنەکانم بچڕان کاتێک گوێم لە کۆکەیەکی بچوک بوو بینیم کە ئانایە بە شیوەیەکی سەیر سەرنجی دەدام تێنەدەگشتم لێی برۆکانم لێی بەرز کردەوە
"دەتوانی ئێرە جێ بهێلیت؟من درێسم لەبەردایە ئاسودە نیم بەوەی هەڵیبکێشمە سەرەوە لەپێش چاوەکانت"
ڕوومەتاکانی سور هەڵگەرابوون پێکەنینەکەم شاردەوە بۆ ئەووی زیاتر هەست بە شەرم نەکات تەنها سەرم بۆی لەقاند ژوورەکەم بەجێ هێشت
ناتوانم یارمەتی خۆم بدەم بەوەی واز لەو بیرکرنەوەیە بێنم کە چەند جوان دەبوو گەر پێشانمی دابا
.
.
YOU ARE READING
RUSh/ceo✔️
Actionدووگیان و هەڵاتن لە مێردێکی توندوتیژ. ئەناستاسیا دوای ھەڵاتن لە مێردەکەی لە ژێر پاراستنی ceo خراپەکاردا کۆتایی دێت کە لایەنێکی نەرمی شاراوەی بۆی هەیە