Ch,20

336 90 75
                                    








Ana's pov ;

سێ رۆژە ئەلێکسم نەبینیوە هەر لە ئۆفیسەکەیەتی دەکرێت ئەوە خەتای من بێت؟رەنگە بەمن ناڕەحەت بوبێت کە درزێکم لە نێوان خۆی و دایکی دروست کردوە هەرچۆنێک هەوڵم دەدا بیبینیم ئەو دووبارە بەربەستێکی دروست دەکرد ڕەفتارەکانی بەجۆرێک ئازاریان داوم پێم وابوو لایەنی کەم ئێستا هاورێین یان ئاشنا بونێکمان پێکهێناوە بەلام وادیارە گەراینەوە سەرەتا







تەنانەت لە جەیکۆب و نەیتم پرسی گەر بزانن بۆچی پشتگوێم دەخات وەلامیان دەداوە بەوەی کە نازانن وە ئێستا بەشێوەیەکی باوەر پێنەکراو سەڕقالی کارە کە نابێت برۆم بۆ لای بۆیە وازم لە جەیکۆب و نەیت هێنا بە دەورو بەری مالەکەدا دەسوڕامەوە






————————





هەفتەیەک دواتر






سێشەمە بوو بریارم دا سەیری تەلەفزیۆنەکە بکەم هەوڵم دەدا بەرنامەیەک ببینمەوە بەلام شکستم دەهێنا تا دواجار شتێکم بینی بۆ سەیرکردن شیاو بێت
کەنالێکی گفتوگۆ بوو





هەستم بە تینیویەتی دەکرد هەستام لە چیشتخانەکە پەرداخێکم پر لە ئاو کرد هێنام بیرم لەوە دەکردەوە چی بۆ ژەمی ئێوارە دروست بکەم گوێم لە دەنگێکی ناسراو ئاشنا بوو لە تەلەفزیۆنەکە




ئەوە کلارا بوو




درۆ ناکەم سەرسام بووم چی دەکات لە بەرنامەیەکی وا؟




سەردێری بابەتەکە لەسەر خۆشەویستی ژەهراوی بوو
چاوپێکەوتنەکە تازە دەستی پێکردبوو بە هێمنی دانیشتم



"کەواتە کلارا ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە بوونت لێرە!"



بە سوکی پێکەنی




"من ئەم چاوپێکەوتنەم لە دەست نەدەدا بۆ هیچ شتێک زۆر شت هەیە کە باسی بکەم بە تایبەتی بۆ بابەتێکی وەک ئەمە"




پێشکەشکارەکە زەردەخەنەیەکی بۆکرد و کارتەکانی دەستی بەرزکردەوە تا پرسیاری لێبکات



"کلارا هەمومان حەزدەکەین باسی ئەزمونی خۆت بکەیت لەگەل پەیوەندی ژەهراوی"




""باشە.ئەوە پەیوەندی من نیە کە ژەهراوی بێت بەلکو براکەمە ئەلێکساندەر"




چاوەکانم فراوان بوون


"ئەو ئافرەتێکی ناسیوە لە راستیدا دەکرێت بلێین مارێکی بچوکی ناسیوە
ئەو براکەمی وا هەلخەلەتاندوە کە وا بیر بکاتەوە ئەو بێتاوانە گەر هەفتەی رابردوو خۆم راستیەکانم نەزانیبا لەوانەیە منیش ئەوم بە بێتاوان دانابا
ئەو هاوسەرگیری کردوە وە منالێکیشی لە سکە بریاریشی داوە براکەم بەکاربهێنێت بۆ پارەکانی وە مندالەکەشی بخاتە سەر ناوی ئەو "



چاوەکانی خەلکەکەی ئەوێ خەریکبوو دەربچن لە سەرسامیدا




"بەڵێ منیش بە هەمان شێوە شۆک بووم کاتێک زانیم ئەو ماوەیەکی زۆریشە دووگیانە"



"مندالەکە لە براکەتە؟"



"بە خۆشحاڵیەوە نەخێر ئەو هەندێک چیرۆکی دارشتبوو بۆ تەواوی خێزانەکەم وە توانی هەڵیانبخەلەتێنێ وە من پرسیاری ئەوەم لێکرد کە بۆچی لای ئەو ماوەتەوە ئەم هەموو ساڵە وە لەگەلی خەوتوە ئەو پەنای بۆ فرمێسک برد کاتێک هیچ وەلامێکی پێ نەما من تاکە کەس بووم کە باوەرم بەو نەبوو نەیتوانی کاریگەری لەمن بکات بە چیرۆکە دارێشتراوەکەی"



هەناسەکانم بە زەحمەت هەلدەکێشا ئەو زۆر لەوە خراپتری کرد کە لە مێشکمدا بوو



"من راستی چیرۆکەکەم بە براکەم وت چونکە نامەوێ ببێتە باوکی مندالی ئافرەتێکی سۆزانی دەمەوێ بەهەر شێوەیەک بێت لەو دوربکەونەوە وە لێرەدا من وێنەیەکی ئەوم پێیە لەوانەیە ئافرەتەکە بریارئ خۆی بگۆرێت و لێمان دووربکەوێتەوە بەبێ بوونی کێشە"



وێنەکە من بووم لە چێشتخانەیەکی بەناوبانگ ئەوەش پاش هەلهاتنم بوو کە لەگەل ماریسا چبومە دەرەوە



"ناوی ئەو ئاناستاسیایە،بەرێزان ئاگەداربن"


هەناسەدانم لەبیر چوو ئەو شوشەیەی بە دەستەکانم وەبوو لە ئەرزەکە کەوتبوو ورد و خاش ببوو


تەنها یەک شت لە مێشکم دابوو شتێکی زۆر گرینگ



ئەو من دەدۆزێتەوە بەمە وە دەشمکوژێت



ئەوەی لە دواتردا هەستم پێکرد تاریکی بوو

.

.

🩶🩶🩶

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

🩶🩶🩶

RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now