(دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان)ماوەی مانگێک بوو لەگەل ئەلێکساندەر دەژیام بە جۆرێک رۆتینێکمان دروست کردبوو پێش ئەوەی لە خەو هەڵبستم ئەو دەرۆشت بۆ کۆمپانیایەکەی وە کە دەهاتەوە لە خەودا بووم بۆیە کەمێک هەستم بە شۆک بوون کرد گووێم لە دەرگا لێدانی ژوورەکەم بوو مەحاڵە نەیت و جەیکۆب بن ئەوان تەنها لە خوارەوەن دەکرێت کەسێک بێت بۆ دروست کردنی نانی بەیانی بانگم بکات دەرگاکەم کردەوە لە شۆکدا بازم دا
ئەوە ئەلێکساندەر بوو بە بێ بوونی هیچ دەربڕنێک لەسەر دەموچاوی دوای یەک مانگ لە بەردەممدا وەستاوە
"ب-ببورە چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟"
"کامئرۆن چاوپێکەوتنی پزیشکی بۆ داناویت ناتوانیت بچیتە دەرەوە بۆیە پزیشکەکە دێت بۆ ئێرە"
"چی؟"
پزیشکێکی ئاسای نیە ئەو پزیشکی تایبەت بە خێزانەکمە دەتوانین متمانەی پێ بکەین"
باشە ئەو لە کوێیە؟"
"ئەو لە رێگایە تەنها هاتووم تا بزانیت کە دێت"
"زۆر سوپاس بەرێز ئەلێکساندەر"
چاوەکانی بە ژورەکەمدا گێرا کەمێک برۆکانی بەرەو یەک بردەوە
"بۆچی ئەو کورسیە لە نزیک بێدەکەت هەیە؟"
پێکەنینێکی بێ ئاگام لێ دەرچوو
"جێگاکە زۆر بەرزە بە ئاسای ناتوانم برۆمە سەری بەهۆی سکمەوە"
هیچی نەوت تەنها زەردەخەنەیەکی کرد ئەو چاوەکانی نزم کردەوەو سەیرئ کردم و زەردەخەنەی کرد پێش ئەوەی بسورێتەوە و ژوورەکە بەجێ بهێلێت کەمێک لەلای دەرگاکە وەستام پاشان کۆتایم بە بێ دەنگی ژوورەکە هێنا ئەویش بە دەرهێنانی عەزیەیک سەرشانەکانم دیاربوون لەسەروی چۆکمەوە بوو ددانم شوشت قژم داهێنا وە ئێستاش خەریکی خواردنە دڵخوازەکەی جەیکۆبم
"بەیانی باش هاورێیان.خواردنەکە چۆنە؟"
"بەیانیت باشتر ئانا ئەوانە نایابن!"
پێکەنیم بە وەلامەکەی بۆ نانی بەیانی
"هاورێیان دەزانن کە ئەو رۆشتوە یا نا ؟"
YOU ARE READING
RUSh/ceo✔️
Actionدووگیان و هەڵاتن لە مێردێکی توندوتیژ. ئەناستاسیا دوای ھەڵاتن لە مێردەکەی لە ژێر پاراستنی ceo خراپەکاردا کۆتایی دێت کە لایەنێکی نەرمی شاراوەی بۆی هەیە