Ch,18

369 92 48
                                    







Alex pov:





پێکەنێکی نەرم و چرپە چرپ بەر گوێیەکانم دەکەوتن بەلام هێشتا ئامادە نەبووم چاوەکانم بکەمەوە قۆلەکانم لەدەوری ئانا توندتر کرد ئاهێکم هەلکێشا چەن زوو لەگەل ئەم باوەشەی راهاتم




ئەمجارە گوێم لە دەنگی وێنە گرتن بوو بەخێرای چاوەکانم کردەوە پێشوازیم لێکرا بە بینینی خوشکە بچوکەکەم و دایکم کە مۆبایلەکانیان دەرهێنابوو وێنەی من و ئانایان دەگرت وەک ئەوە وابێ دوو خۆشەویستی بەناوبانگ بین



"ئێوە لێرە چی دەکەن؟"بە چرپەوە قسەم کرد بۆ ئەوەی ئانا بە ئاگا نەیەت



"ئەمە چوارشەمەیە ئازیزم بیرتە دامانابوو یەکتر ببینین ئەمرۆ بۆیە ئێستا ئێمە لێرەین بەلام کێشەکە ئەوەیە ئەمە کێیە لەناو جێگاکەت؟ئەو جوانە "



"ئەلێکس دایکم راست دەکا ئەو زۆر جوانە چۆن حەزی بەتۆ کردوە؟"



چاوەکانم لە خوشکم سوڕاند وەلامی دایکمم دایەوە



"ناوی ئەو ئانایە "



دەمزانی دایکم زانیاری زیاتری دەوێت بۆیە باهێواشی ئانام لەسەر قۆلەکانم خلیسکان بۆسەر جێگاکە



بەلام شکستم هێنا


دەستی بۆمن درێژ کرد بە دەنگێکی گریاناوی


"ئەلێکس"

چاوەکانی بە زەحمەت کرابوونەوە

"ئانا من لێرەم تۆ باشیت"


بە ئارامی قسەم دەکرد تا ئەو کەوتەوە ناو خەوەکەی بەرەو دایکم و خوشکەکەم چووم تا لە ژوورەکە برۆینە دەرەوە بەلام دایکم ئاهێکی سەرسوڕماوی هەلکێشا چاوەکانی بە فراوانی کرابوونەوە سەیری پشتەوەمە دەکرد  وەستام سوڕامەوە لە جێگەی خۆم



بەتانیەکە لەسەر جەستەی ئانا دیار نەمابوو سکە هەلئاوساوەکەی بە تەواوی نمایش کرابوو تەنانەت  پەلەکەی سکیشی دیاربوو



بەخێرای چومەوە لای ئەو بەتانیەکەم پێیدادا



ڕوومکرد دایکم بەخێرای ئەوانم لە ژوورەکە هێنایە دەرەوە چونکە هەستم کرد دایکم خەریکە هاواربکات


ڕاستم کرد هەرکە گەیشتینە هۆلەکە دەنگە بەرزەکەی دایکم گەوتە بەر گوێیەکانم



"ئەلێکساندەر ڕاش چ نەفرەتیەک لێرە ڕودەدات؟ ئافرەتێکی دووگیان لە ژورەکەتە تەنانەت پێشت نەگوتوم؟"

RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now