Alex's pov;"باوەر ناکەم شتێکی لەوجۆرە بکات"
نەیت وتی"خوشکەکەت هەمیشە ئافرەتێکی تورە بووە و کێشەی دروست کردوە وە ئەو ئێستا ژیانی ئافرەتێکی خستە مەترس-"
دەرگاکە بە خراپی کرایەوە قسەکانی بە نەیت بڕی ئەوانە ماریسا و کامیرۆن بوون
زانیم ئێستا شتەکان زۆر خراپتر دەبن
"ئەوە چی بوو ئەلێکس؟ من متمانەم بەتۆ هەبوو کە بە سەلامەتی بیپارێزی بەلام ئێستە بەهۆی خوشکەکەتە ڕوخساری ئانا لەسەر هەموو پەرەیەکی گۆڤارەکان هەیە وە شوێنی ماڵە نەفرەتیەکەشت لەسەری داندراوە دەتوانێت بەدۆزێتەوە وە هێشتا ئەوەی باوکتم لەبیر نەکردوە ئەلێکس من تۆ تاوەنبار ناکەم بەمانە بەلام چۆن رێگە بە خوشکەکەت دەدەی ئەم شتە بکات؟"
خوێنم دەکولا من تەواوی هەوڵی خۆمدابوو کە ئانا پارێزراو بێت وە ئێستا کامیرۆن دەلێت کە تۆ ئانات نەپارستوە
"من باوکم بانگ نەکردبوو بۆ ئێرە وە خۆت دەزانی شتێکی لەم شێوەیە ناکەم"
"کەواتە چۆن هاتە ئێرە چۆن زانی ئافرەتێک لێرە هەیە؟"
"ئەگەر من وەلامە نەفرەتیەکەم بزانیبا پێتم دەگوت من گرینگی بەو دەدەم گرینگی بەو و منداڵەکەی دەدەم"
ئەو هاواری کرد
"ئەگەر تۆ بەم شێوە زۆرە گرینگی بەو دەدەی بۆچی هەفتەیەکە خۆت لێی دوورخستۆتەوە ئەو دوو رۆژ بەر لە ئێستا بە گریانەوە تەلەفۆنی بۆکردم لەوەی دەپرسی گەر شتێکی کردبی تۆ تەنانەت وشەیەکیشت لەگەل ئەو نەدەگوت"
"من سەرقال بووم بەوەی باوکم بدۆزمەوە وە هەمیشە ئانام پاراستوە
ماریسا کە تەواوی کاتەکە بێدەنگ بوو قسەی کرد
"تۆ گرینگیت بەو دەدا ؟"
"بێگومان"
"کەواتە نیشانی بدە کە تۆ گرینگی بەو دەدەی نیشانی بدە کە تۆ گرینگی بەو کۆرپەکەی دەدەی ئەلێکس هەرچەندە من رقم لێتە بەلام هەست بەوە دەکەم کە تۆ بۆ ئەو باشیت باوەر ناکەم هاورێکەم بەرگەی دڵ شککانێکی تر بگرێت"
من دەتوانم ئەو کارەساتەنە لەبیر ئەو ببەمەوە کە خێزانەکەم دروستیان کردوە
"تۆش هەمان ڕای منت هەیە؟"
پرسیاری لە کامیرۆن کرد
YOU ARE READING
RUSh/ceo✔️
Actionدووگیان و هەڵاتن لە مێردێکی توندوتیژ. ئەناستاسیا دوای ھەڵاتن لە مێردەکەی لە ژێر پاراستنی ceo خراپەکاردا کۆتایی دێت کە لایەنێکی نەرمی شاراوەی بۆی هەیە