ch,23

316 83 144
                                    









Ana's pov;

هەفتەیەک تێپەری




من و ئەلێکس ئیستا لەناو دادگاین  تا سکالا تۆمار بکەم




ئەلێکس لەگەل کۆمەلێک پاسەوان منی بردە ناو دادگاکە بەلام هێشتا نەرۆشتوینە ژورەوە هەست دەکەم بەرەو مردن دەرۆم



ئەو پارێزەرانەی کە رازی بوون بە کەیسەکەم لەوێ بوون




ئەلێکس منی راکێشا ژوورێکی چۆل کاتێک ئەو هەموو ترسەی بینی لە چاوەکانم




"پاسەوانی دەرگاکە بکەن تەنها خولەکێکمان پێدەچیت"




هاتە ژوورەوە دەرگاکەی داخست لە دوای خۆی




لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشتم واپێدەچێت ژووری پارێزەرێک
بێت  دەستەکانی خستە ناو دەستمەوە




"پێم بلێ چی لە مێشکتدا هەیە شیرینەکەم؟"




تۆنە نەرم و نیانەکەی بەس بوو بۆ ئەوەی بتەقمەوە لە گریاندا





"ناتوانم ئەمە بکەم ناتوانم"





"هیچ نیە هەنگوینەکەم تۆ باش دەبیت دەزانم دەترسیت بەهۆی ئەوەی لەگەلتی کردوە بەلام پێویستە ئەمە بکەیت لەبەر سەلامەتی خۆت کۆرپەکەت "





سەرم لەقاند بەلام نەمدەتوانی ئەو ترسە بوەستێنم کە هەستم پێ دەکرد






"ئەلێکس من ناتوانم ئەمە بکەم ئەو پیاوێکی نەخۆشە"





"ئانا هەناسەیەکی قوڵ هەڵبمژە"




دەستەکانی لەسەر ڕوخسارم دانا




"ئانا من  هەرگیز نامەوێ فشارت بخەمە سەر  بۆ ئەوەی شتێک بکەیت کە ناتەوێ بیکەیت ئەگەر ئەوە هەڵدەبژێری بەم شتەدا تێپەر نەبیت ئەوە لێرە دەچینە دەرەوە من تۆو کۆرپەکە دەپارێزم تا ئەوکاتەی کە لە ژیاندا بم بەلام نامەوێ تۆ لە ترسدا بژیت ئانا بیر لەوە بکەرەوە ئەو ئەهریمەنە چۆن دەبێت بە ئازادی بە شەقامەکاندا بگەرێت ئەگەر تۆش نەبیت لەوانەیە بەدوای کچێکی ترەوە بێت کە لە کۆتایدا بیکوژێت"






ئەو راست دەکات نامەوێ هەموو ژیانم لە ترسدا بەرێ بکەم وەک ئەو ترسەی کە ئێستا هەستی پێدەکەم نامەوێت مەترسی بۆ ژیانی کۆرپەکەم و دەورو بەرم هەبێت هەستم بە دڵتەنگی دەکرد کە چۆن کچانی تریش پێش من هەبوون وای لێکردبوون






RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now