Ch,2

714 111 50
                                    




*flashback age 16*



شانزە ساڵەی لەدایکبوونم بوو و تازە لە قوتابخانە گەڕابوومەوە ماڵەوە. چوومە ناو  شوقە بچووکەکەمانەوە.  شوقەیەکی پیس و دایکم بینی  بێهۆش ببو لەسەر قەنەفەکە.  قەنەفەیەکی نوقمبوو  لە هەر دەرمانێک کە پێش ئەوەی بچمە ژوورەوە بەکاری هێناوە تا ببێتە ھۆی ئەوەی بێھۆش بێت، بەرەو لای ڕۆیشتم  لێدانی ترپەی دڵیم  پشکنی.  شتێک کە لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە بووبوو بە ڕۆتینی ڕۆژانەم.



دایکم   ئالوودە بوو نەبوو پێشوتر؛  دەستی بە بەکارهێنانی  مادەکان نەکرد تا باوکم مرد ئەوکات من تەمەنم حەوت ساڵ بوو.




باوکم پیاوێکی وەها باش بوو.  ئامادەبوو یارمەتی هەر کەسێک بدات کە پێویستی پێی بێت و بەمشێوەیەش ژیانی خۆی بەفیڕۆدەدا.   ھەرچۆنێک بێت بیری دەکەم و هەندێک جار حەزم لێیە بیر لەوە بکەمەوە کە ئەگەر باوکم نەمردبا ژیانمان چۆن دەبوو.






لە بیرکردنەوەی ڕۆژانەم دەرهێنرام کاتێک  بە توندی لە دەرگاکە درا .  بە وریاییەوە چوومە لای  دەرگاکە تا بیکەمەوە و پیاوێک لەوێ وەستابوو.







"سڵاو منداڵ.  دایکت لە کوێیە؟"






ئاماژەم بە قەنەفەی ھۆلەکە کرد  ئەویش بە پەلە بەتەنیشمدا تێپەڕی.  ئەو یەکەم پیاو نەبوو کە بۆ دایکم ھاتبێت، بەڵام ڕووخساری ناسراو بوو.
ئەو زیاتر لە هەموو پیاوێکی تر لێرە بووە کە داوای دایکمی کردوە. 






لە خەو هەڵسا و  بە بینینی ئەو پیاوە دڵخۆش دەردەکەوت.  ڕووی کردە دەرگاکە کە هێشتا لەوێ وەستابووم.






"ئەناستاسیا.  شیرینەکەم.  بۆچی چاکەیەک لەگەڵ دایکت ناکەیت و بچیتە ژوورەکەت.  هەندێک کارم هەیە کە دەبێت بیکەم."







دەمزانی کە خەریکە هەر دەرمانێک کە لەم ماوەیەدا گیرۆدەی بووە دەیکرێت.  بۆیە بە بێدەنگی ڕێگەم بۆ ژوورەکەم گرتەبەر.  هێدفۆنەکەم خستە ناو ئەو ئایپۆدە کۆنەی کە باشترین هاوڕێم ماریسا چەند مانگێک لەمەوبەر پێی بەخشیبووم.  لەسەر جێگا بچووکەکەم پاڵکەوتم.  نیوە خەوتوو بووم کاتێک دەرگاکەم بەھێزەوە کرایەوە






دایکم  بەپەلە هاتە لای جێگاکەم و بە شلەژاویەوە منی ڕاکێشا بۆ ھۆڵەکە.





"دەتوانیت ئەو ببەیت.  تەنها با بڕە پارەیەکی ترم  دەستکەوێت.  دڵنیام دەتوانیت هەندێک سوودی
لێ بدۆزیتەوە."




باوەڕم بەو شتانە نەدەکرد کە دەیبیستم.




ئایا دایکم بۆ مادەی هۆشبەر دەمفرۆشێت؟




"دایک.  چی ڕوودەدات؟"






بە تەواوی پشتگوێی خستم و بەردەوام بوو لە سەیرکردنی ئەو پیاوەی کە ئێستا بە نیگایەک سەیری دەکردم کە تا ناخم دەیهەژاندم،





زەردەخەنەی کرد.کیسەیەکی بچووکی  سپی بۆ دایکم  فڕێدا،





"من دەیبەم"






ئەوە ئەو ڕۆژە بوو کە ژیانم ڕاستەوخۆ بەرەو دۆزەخ  کێشکرا.   ئەو ڕۆژە بوو کە بێتاوانیم لێ دزرا.  وە  لەلایەن دایکی خۆمەوە کە ناچاری کردم هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی پیر بکەم کە
جیاوازی نیە لەگەل تەمەنی  باوکم.








هەمووی خەتای ئەو بوو.  خەتای ئەو بوو کە ئەم پیاوە بوە  هاوسەرم کە جگە لە لەشفرۆشی تایبەتی خۆی هیچی تر نەبم لە ژیانیدا.  خەتای ئەو بوو کە لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا هەموو ڕۆژێک لێم دەدرا.  خەتای ئەو بوو کە من دووگیانم بە هاوسەرەکەم.  کۆرپەی دەستدرێژیکەرەکەم لە سکدایە.







پێم وایە ئاساییە بڵێم ڕقم لێیەتی

RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now