Ch,29

355 75 19
                                    









Ana's pov;
———————-





ئەمرۆ لێرە رادەکەم



جۆن ڕاستی دەکرد چەند رۆژێکە باوکی ئەلێکسم نەبینیوە تەنها جۆن لێرەیە ئەوە دەرفەتێک بوو تا هەوڵی هەڵهاتن بدەم




جۆن لەو چەند رۆژەی رابردوو بە خراپی دەیخواردەوە بەردەوام هاواری دەکرد بەلام دنگی کز ببون وەک ئەوە وابێت وزەیەکی زۆری لەدەست دابێت شوشەی مەی خواردنەوەکەی کاتێک تەواوی دەکرد لە سەرمدا دەیشکاند بەلام نەمدەویست هەلەیەک بکەم کە جۆن خراپتر بەندم بکات
هەرچۆنێک بێت ئێستا دەستەکانم ئازادن




هێشتا لە ئازارێکی زۆردا بووم برینەکەی سکم خوێنی لێ وەستابوو نیگەران بووم لە هەوکردنی هەندێک برینی تر کە بیرم نایەت لە کوێوە هاتوون هەستم بە شکان دەکرد لە ئێسکەکانی جەستەم بەلام هۆشداریم لەدەست دابوو نەمدەزانی لە کوێیە بەلام ئەوە هۆکارێکی باش بوو تا بتوانم بە باشی رابکەم





———————————————






کاتی هەڵهاتنەکەم هات خۆرئاوابوو




قسە زلەکانی بۆ دەکردم کاتێک تەواو سەرخۆش ببوو






لە کۆتایدا چاوەکانی داخران




هێواش هێواش لەسەر نوکی پەنجەکانم دەرۆیشتم تەواو دڵنیا بووم لەوەی خەوتوە بەهۆی زۆر خواردنەوەکەی






ئەو هەمیشە دەرگای ژوورەکە بە کراوەی بەجێ دەهێشت کاتێک دەهاتە ژوورەوە چونکە دەیزانی ناتوانم لەدەستی رابکەم بەلام ئێستا ئەو خەوتوە







پارچەیەکی گەورەم لەو شوشەیە هەڵگرت کە جۆن لەسەرمدا شکاندی
هەوڵم دەدا پێیەکانم نەکەونە سەر شوشەکان ئازار بەخش بوون نەمدەویست دەنگێک دەربکەم ئەو بە ئاگا بێت





لە ژوورەکە بە سەلامەتی هاتمە دەرەوە ژووێک کە لە شێوەی ئۆفیسێک دەچوو پێشوازی لێکردم ميزێکی رزیو کورسیە نیوە شکاوەکان بە سەیرکردنی ژوورەکە وام هەست دەکرد لە زیندانیەک دام نەوەک کۆگایەک



هەر لەوکاتەی بریارم دا تەواو لە ئۆفیسەکە دەربچم شتێکم بینی لەسەر مێزەکە


کلیل



وادیارە کلیلی ئۆتۆمبێلی جۆنە


چۆن بەم شێوە گونجاوە داندراوە وەک ئەودی چاوەرێی من بوبێت تا بیبەم


RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now