Ch,25

275 76 53
                                    








Alex's pov;






دوای دوو رۆژ ئەمرۆ رێگەیان دا ئانا ببینم بەلام پێش ئەوە پشکینینم بۆ مندالەکە دەکرد تا بزانم جوان دامناوە لەسەر عەرەبانەکە یان نا







"با بچین دایکت ببینین کورە بچوکەکە"




کاتێک چومە ژوورەوە دایکم و کاثرینم بینی کە ئەوانیش لەوێ بوون بەلام گرینگیم پێ نەدا تەنها چاوەکانم لەسەر ئەو ئافرەتە جێگیر بوون کە پاڵی دابویەوە



هەستم بە ئاسودەیی کرد زۆر ئارام دیاربوو  لە نزیکترین کورسی لێیەوە دانیشتم بەلام ئانا کەوتۆتە ناو کۆما دکتۆرەکان وتیان لە ماوەیەکی نزیکدا بە ئاگا دێت بەهۆی ڕووداوەکە توشی کۆما بوە





"ئانا خۆشەویستم خۆشحاڵم کە تۆ باشیت پێم وابوو حەز دەکەی ئەو کۆرپەیە ببینی کە چەند مانگە هەڵتگرتوە بەلام سەیریکە ماریسا چۆن لەناو جڵدا پێچاویەتەوە"




"ئەو نەفرەتیانە جوانە"






کامیرۆن قسەی کرد
"بێگومان جوانە بەلام ئەو جڵەی بەری"



"ئەو جوانە وەک دایکی"
لێدوانم دا



"پێویستی بە ناوێکە-"


"جەیسن؟"



"نا نەخێر برایدن؟"




ئەوان خەریکی مشتومر بوون کاتێک ئەوەم بیر هاتەوە کا چەند رۆژێک پێش ڕووداوەکە لەگەل ئانا لەسەر ناوێک رێککەوتین کە حەزی پێبوو

"نوها"
قسەم کرد


"چەند رۆژێک پێش ڕووداوەکە ئانا پێی وتم کە حەز دەکات مندالەکەی هەمان ناوی باوکی هەبێت"



پێموایە نوها ناوێکی سەڕنج راکێشا



نوهای بچوک لەگەلیشیدا دەگونجێت




———————————




دوو هەفتە تێپەری ئانا وەک خۆی بوو هێشتا بە ئاگا نەهاتبوو بەلام پزیشکەکان دەیانگوت تەندروستی باشە، دایکم و خوشکەکەم بە رۆژ  لە مآڵەکەمدا لەگەلم بوون بە شەویش خۆم ئاگەداری نوها دەبووم ناخۆشیەکەی لەوەدا بوو شەوان بە ئاگا دەهات، ماریسا زۆربەی رۆژەکان لێرەبوو وێنەی نوهای دەگرت تا نیشانی ئانای بداتەوە کاتێک بە ئاگا هات هەموو جولەکانی نوهای وێنە دەگر،وە  من بەرێوبەری کۆمپانیایەکی گەورە بووم لەم چەند مانگەی رابردوو بە تەواوی کارەکەم پشتگوێ خستبوو ئانا ژیانێکی تری بەمن بەخشیبوو





ئێستاس لە ئۆفیسەکەمم نوهام خستبوە سەر یەکێک لە قەنەفەکان کە خەوتبوو





"ناتاشا پێویستە بە خێرای ئانا لەم پیاوە جیا بکەیتەوە نامەوێ هیچ پەیوەندیەکی بەو بمێنێت"




"ئەوەی لە توانام دابێت دەیکەم ئەلێکس بەلام ئەوە کەمێک کاتی دەوێت"
دەستێکم لەسەر چاوم دانا سەیری نوهام کرد





"سوپاس ناتاشا "



تەلەفۆنەکەم داخستەوە





هەستام تا دەرگاکە لە ماریسا و کامیرۆن بکەمەوە کە تازە گەیشتنە ئێرە وا بریارە کەمێکی تر بچن بۆ بینینی ئانا هەربۆیە ئەمرۆ ماریسا و کامیرۆن ئاگەداری نوها دەبن  کاتێک نوهام دا بە ئەوان دەستی کرد بە گریان وەک ئەوەی هەست بە نەناسراویەک بکات






"هێی نوها کورە بچوکەک مەگری من دەگەرێمەوە تۆ سەلامەت دەبیت لەگەل ئەوان"چرپەم کرد بە گوێیەکانیدا دەزانم لێم تێناگات بەلام هەرچۆنێک بێت بە تۆنیکی نەرم و نیان قسەکردن دەتوانی ئارامی ببەخشی بە منداڵەکە







———————————




بە شێتیەوە بەناو نەخۆشخانەکەدا دەرۆیشتم تا گەشتم بە ژوورەکەی ئانا






دەرگاکەم بە خێراییەوە کردەوە سەیری پزیشکەکەم کرد کە کەمێک پێش ئێستا تەلەفۆنی بۆ کردم




"چی ڕوودەدا"






"بەرێز ئەلێکساندەر تەنانەت ئێمەش نازانین هاتینە ژوورەوە بینیمان ئانا لێرە نەماوە پەریەکی واژوو کردن لێرە بەجێ ماوە لەسەر جێگاکەی"




خوایە چۆن دەبێت ئانا بەجێم بێلێت





"لێرەدا واژووی بەرێزتان هەیە وە هەروەها نەخۆشەکەش"






واژووە لەرزۆکەکەی ئانام بینی وە ئەو واژووەی کە دەلێن هی منە
بە شێوەیەکی ناشرین واژوو کرابوو هەرزوو زانیم کە ئەمە کێیە





"پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن ئەو بە ویستی خۆی نەڕۆیشتوە!"
هاوارم کرد بەسەر دکتۆرەکاندا







کوری سۆزانی!

RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now