Ch,24

260 67 56
                                    







Alex's pov;



هەستم بە دەست لێدان دەکرد وە گوێم لە هەندێک دەنگ بوو بەلام لەهەمووی زیاتر هەستم بە ئازاری جەستەم دەکرد چاوەکانم کردەوە لە ژوورێکی نەخۆشخانە بووم هەوڵمدا لە جێگاکەم دانیشم پەرستارێک لەوێبوو بە شۆکەوە سەیری کردم






"بەرێز ئەلێکساندەر تۆ بە ئاگایت!"





"ئەو لە کوێیە؟"

برۆکانی گرژ کرد



"من لەگەل سی کەسی تر لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووم یەکێکیان ئافرەت بوو خۆشەویستی منە ئەو دووگیانە وە ئێستا لەکوێیە؟"




"بەرێز ئەگەر ئو دووگیان بێت بە ئەگەری زۆرەوە لە بەشی منداڵبوونە من پەرستاری ئەو نیم نازانم ڕادەی برینەکانی چەندە"



"وە ئەو دووپیاوەی لەگەلم بوون ؟"



"ئەوان باشن لە دەرەوە چاوەرێت دەکەن گەر بتەوێ بانگیان دەکەم"
سەرم لەقاند تا بیانهێنێتە ژوورەوە



هەردووکیام جلوبەرگی نەخۆشخانەیان لەبەر بوو برینی بچوک بچوک بە ڕوخساریانەوە بوو



"سوپاس بۆ خوا بە ئاگایت خێزانەکەت لە دەرەوەن پێیان گوتین کە باشیت بەلام هێشتا رێگەیان نەدەدا بێینە ژوورەوە دەتەوێ بانگیا-"



دایکم و دوو خوشکەکەم دەرگاکەیان بە توندی کردەوە بەیەکەوە هاواریان دەکرد



"ئەلێلس باشیت؟ خوایە کورە بەستەزمانەکەم!"



دەستێکم بەرز کردەوە تا بێدەنگیان بکەم


"هاورێیان تکایە من باشم بەلام سەرئێشەیەکی بەهێزم هەیە بۆیە دەتوانن لە هاوارکردن بوەستن؟"



خوشکە بچوکەکەم کاثرین بە خێرایی سەری وەک داوای لێبوردنێک راوەشاند


"ببورە ئەلێکس ئێمە تەنها زۆر نیگەرانین "


"من باشم وە زۆریش دڵخۆشم کە سەلامەتین"



چاوەکانم بۆ لای دایکم جولاند



"ئایە ئەو باشە؟ئەوت بینی؟"


برۆکانی بەرز کردەوە لە سەرلێشێواویدا




"کێ؟ ئێمە تەنها پەیوەندیمان پێوە کرا کە نەیت و جەیکۆب و تۆ تووشی ڕووداو بوونە هێچیتر لەبارەی کەسێکی ترەوە نەگوتراوە"




RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now