end

370 71 39
                                    









Ana's pov;
————————






بە ئاگا هاتم لە ژوورێکدا کە تیشکی خۆر لە پەنجەرەکانەوە لە ژوورەوەی دەدا گەرم بووم






"ئۆی ئاناستاسیا ئازیزم لە کۆتایدا بە ئاگا هاتیت"



سەرم سوڕاند بە لای ڕاستمدا ئەوە گرەیس بوو





"هەستت چۆنە ئازیزم دوو رۆژە لەسەر یەک خەوتویت هاورێیەکی  پزیشکم هات بۆ ئێرە هەموو هەوڵێکی خۆیدا برینەکانت چارەسەر بکات بەلام پێویستە زوو برۆیتە نەخۆشخانە"


بەردەوام قسەی دەکرد یارمەتی دام لەسەر جێگاکە دانیشم


ئاوێکی پێدام بە خێرای دەستم کرد بە خواردنەوەی ئەو ئاوە فێنکە





"چی ڕویدا؟"




دەمزانی لە کۆتا ساتدا پێش ئەوەی چاوەکانم دابخەم گرەیسم لەبەردەم بوو




"ئانا تۆ هاتیتە خواردنگەکە کاتێک تۆمان بەو برینانەوە بینی شۆک ببوین دوای ئەوەی کەوتیە سەر ئەرزەکە بێهۆش بوویت ئەو بارهەڵگرەی پێی هاتیە خواردنگەکە هێشتا لەوێیە گەر دەتەوێ بە جۆی دەلێم بیهێنێت بۆ ئێرە"




سەرم لەقاند



"نا نەخێر واز لێ بێنە هی من نەبوو"



"پێش ئەوەی ئەم کارە بکەم دەبوو پرسیار بکەم بەلام تۆ بێهۆش بوویت ئانی ناچار بووم بێ ئاگەدار کردنەوەت پەیوەندی بە ئەلێکس بکەم"





هەستم بە چاوەکانم کرد چۆن پر بوون لە ئاو کاتێک گوێم لە ناوی ئەلێکس بوو




"پەیوەندیت بە ئەلێکسەوە کردوە؟"



گرەیس نیگەرانی دایگرت




"نەدەبوو ئەوە بکەم ببورە بەلام لەخەودا ناوی ئەوت دەهێنا بیرم هاتەوە ئەو برای ئەو کچەیە کا چاوپێکەوتنی کرد ناوی تۆی هێنا بۆیە پەیوەندیم بەوەوە کرد ویستم ڕوخسارێکی ئاشنا ببینیت"




"نا نا تۆ ڕاستت کرد پەیوەیندیت بۆی کرد دەبێ ئەو ببینم"





دەستم بە هێواشی بە ڕوخسارە شێواوەکەم و قژم دادەهێنا





"پێویست ناکا واز لەوانە بێنە تۆ زۆر جوانیت شیرینم"




بە چاوێکی فێلبازانە سەیری کردم




"کەواتە ئەلێکساندەر زیاترە لە هاورێیەک؟"




بە شەرمەوە زەردەخەنەم کرد سەرم لەقاند




دەستم کرد بە یاریکردن بە پەنجەکانم




"کاتێک لە خواردنگەکەت دەستم بە کارکردن کرد من دووگیان بووم"



RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now