Ch,22

284 73 153
                                    








Ana's pov;




بە بۆنی سوتاوی شتێک بەخەبەر هاتم بەخێرایی لە جێگەکەم هاتمە دەرەوە نیگەران بووم لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوەیەک




گەشتمە چێشتخانەکە لەبری ئەو ئاگرەی چاوەرێم دەکرد ئەلێکس هەبوو تاوەیەکی لەدەست بوو خستبویە بەر ئاو دیارە کە شتێک سوتاوە




لێی نزیک بوومە ئەو لە کەیەوە خواردن دروست دەکات؟
هێشتا بێ ئاگا بوو لە هاتنم



"هەموو شتێک باشە؟"
هەرگیز چاوەرێی ئەوە نەبووم رۆژێک ئەلێکس ببینم خواردن دروست دەکات




"نەفرەت هیوام دەخواست پێش ئەوەی بە ئاگا بێیت خواردنەکە دروست بکەم"


سەرم بە لایەکی دیوارەکە حەساندەوە دەستەکانم لەسەر سکم دانا




"وە ئەوە چییە کە هەوڵی دروستکردنی دەدەیت؟"




"م-من ویستم نانی بەیانیت بۆ دروست بکەم لەبەر ئەوەی دوێنێ رۆژێکی وا سەختت هەبوە پێم وابوو لەوانەیە ئەمرۆ بتەوێ ئارام و ئاسودە ببیت بەلام ئێستا خۆشم نازانم چی دەکەم"




روومەتەکانم سور هەلگەران ئەو گرینگی بەمن دەدات؟



"باشە چۆن یارمەتیت بدەم تا بتوانین نانی بەیانی بخۆین لە ژوورەکەم؟"



زەردەخەنەی بۆکردم


"سەرەتا دەبێت جلەکانمان پاک رابگرین "



لەگەل ئەلێکس زۆر ئارام بووم باسی رابردومی نەدەکرد
دروستکردنی نانی بەیانی لەگەل ئەو ئاسان بوو



"پێت چۆنە برۆینە ژوورەکەی من وە سەیری فلیمێک بکەین لە کاتی نان خواردنەکە؟"پرسیاری کرد


سەیرم کرد دەستەکانی لە بەردەم سینەیدا بەیەکدا گرێدابوو نەفرەتیانە جدی دەردەکەوت بەراستی بیرم لەوە نەدەکردەوە بلێم نەخێر


"پێم خۆش دەبێت"


"زۆر باشە کەواتە شوێنم بکەوە"


رێگەمان گرتە بەر بۆ ژووری نوستنەکەی چاوەرێی رەنگ ڕەش و خۆلەمێشیم دەکرد بەلام ژوورەکەی زۆر ئاسودەبەخش بوو و گەرم بوو



"واو"



پێکەنینێکی هێواشی کرد



RUSh/ceo✔️Where stories live. Discover now