"ئەلیناااا "
لەموبایلەکەوە هاواری کرد بەشۆکەوە سەیری یونگیم کرد ئەو گوێبیستی ناوی راستیم بوو"دەنگت نزم بکەوە "
بەکەمێ تورەی و شڵەژاوی وتم"ئەلیناااا براکەت .. براکەت "
بەهەناسە برکێی بوو بەجوانی قسەی بۆنەدەکرا ئەو بە زمانی رووسی قسەی کرد هیوادارم یونگی گویبیست نەبێ ەڵام ئەوە زۆر دوور بوو لە هیوادەنگی ئۆلیڤیا بەرز بوو"براکەم چی ئۆلیڤیا بەجوانی قسەبکە "
لەبیرم کرد لەگەڵ کێم هاتمە دەرەوەی ئەسانسۆرەکە وەستام"براکەت توشی کێشە بووە ئەلینا داوای پارەیەکی زۆر دەکەن "
قسەکانی رێک کردەوە ترس جەستەمی گرت ئەو چی کردوە خوایە براکەم"دەکرێ بەجوانی باسی بکەیت "
دەستەکانم دەلەرزی من بە ئینگلیزی وەڵامم دایەوە یونگی دەستی لەسەر شانم دانا بەمانای من باشم"باشە مارکۆس شەری کردوە یانی لەسەر کچێک بەشەر هاتوە ئەو کەسەش دەستی لەگەڵ مافیاکان هەیە وە ئێستا مارکۆس لەنەخۆشخانەیە دوو چەقۆیان لێداوە ئەویش سێ چەقۆی لە کابراداوە ئێستا داوای پارە ئەکەن لەبەرامبەر کچەکە "
دەستەکانم ئارەقەیان کردەوە دڵم خێرا لێیدەدا هەستم بەخنکان دەکرد"براکەم چۆنە ئەو باشە "
"باشە ئەوباشە ئێستا لەنەخۆشخانەم لەلای ئەو بەڵام چی بکەین خۆت ئەزانی خێزانەکەت توانای ئەوەیان نیە برەپارەیەکی وا بدەن "
لێوەکانم دەگەزی لە قەلەقیا"هەوڵدە زانیارەیەکان بەتەواوی وەربگری من خۆم قسەیان لەگەڵ دەکەم کێشەکە چارەسەر دەکەم تەنها ژمارە موبایلی ئەو پیاوەم دەوێ "
بەخێرای قسەکانم دەکرد زۆر شڵەژابووم وەک ئەوەی چرکەیەک دوابکەوم براکەم ئەکوژن پەیوەندیەکەم داخستەوە هێزم نەما خەریک بوو بکەوم یونگی منی گرت"ماریانا "
بانگی کردم بەڵام بەراستی بێهێز بووم قاچم توانای راگرتنیان نەمابوو تەنها هەستم بەشتەکان ئەکرد بەهەردوو دەستی منی گرت"تۆ بڕۆ "
نازانم لەگەڵ کێی بوو بەڵام سویچەکەی لەدەستی من برد منی خستە شوێنی تەنیشت شۆفێر ئاوی پێمدا"ئارامبەوە "
لەشوێنی شۆفێری دانیشت سەیارەکەی کار پێکرد و رۆشتەدەرەوەی کۆمپانیا هیچم نەوت هیچیشی نەپرسی"دەتەوێ برۆیتە لای دکتۆر "
پرسی سەیارەکەی لەنزیک نەخۆش خانە راگرتسەرم بەنەخێر جوڵاند دووبارە رۆشت لەبەردەم خواردنگەیەکی بچوک وەستا کڵاوەکەی منی کردەسەری چو داوای هەندێ شتی کردو خێرا گەرەیەوەناو ئۆتۆمبێلەکە بەبێدەنگی دانیشت هێشتا دەستەکانم دەلەرزین هێندەینەبرد ئافرەتێک چەند زەرفێکی لەدەستبوو هێنای و ئۆلیڤیا پەیوەندی کردەوە
"رەقەمی ئەو پیاوەم بۆت نارد چی لێدەکەی "
"پارەکە دەدەم بەڵام ئاگاداربە کەس شک نەکات "
وتم یونگی چاوی لەسەر رێگاکەبوو نازانم بەرەو کوێ دەرۆشتین بەڵام بێدەنگیم هەڵبژارد
YOU ARE READING
ئاڵودەبوو..ꨄ︎
Fanfictionچی دەزانن دەربارەی ئاڵودەبوون ... کاتێک باسی ئاڵودەبونت بۆدەکەن بیرت بۆچی دەچێ کهول یان مادەی هۆشبەر یان جگەرە .. بەڵێ ئەوانە مرۆڤ ئاڵودە دەکەن بەخۆیان چونکە تێکەڵ بەخوێن دەبن بەهەمانشێوە.... مرۆڤیش ئاڵودەی مرۆڤ دەبێ هەندێ مرۆڤ ئاڵودەی کەسانی تر...