part22

620 94 191
                                    


"جین دەتوانی ئازارشکێنێکم پێبدەی "
کووک وتی بەتوندی سەری خۆی گرتبوو

"سەرەتاخواردن بخۆ "
وتی لەسەر مێزەکەی دانا
دەستیان کرد بەنان خواردن

"ئێستا چۆنی "
جەیهۆپ پرسی

"باشم "
زەردەخەنەیەکی درۆینەی کرد دوای ئەوەی نانیان خوارد لەهۆڵەکە دانیشتن

"ئێستا بەو پێیەی هەموومان لێرەین پێویستە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەین "
نامجون وتی

"هیۆنگ باباسی نەکەین من بەسەر ئەو هەستانەم زاڵ دەبم هەرچیەک رووبدا "
کووک وتی لەدەنگی بەتەواوی ئازار دیار بوو

"بۆچی وادەکەی گەر ئەوەندە خۆشت دەوێ دەبێ رێگایەک بدۆزینەوە تا بەدەستی بێنی "
جەیهۆپ وتی لەلای دانیشت

"بەڵێ لەئەنجام خۆ تاکۆتای تەمەنمان سینگڵ نابین کووک "
تای وتی

"کورینە ئاگادارن چی دەڵێین "
نام وتی یونگی و جیمین تەنها بێدەنگ بوون

"راست دەکەن نام ئەگەر جونگکووک بەراستی ئەوی خۆشبوێ ناتوانین رێی لێبگرین لەکۆتای رۆژێک دێ ئێمەش ئاشق دەبین "
جین وتی

"نابێ ناتوانم ئەوە بکەم زیاتر مێشکم ئاڵۆز مەکەن "
جونگکووک وتی دەستی خستە ناو قژی

"خۆتان ماندوو مەکەن ماریانا هەمان هەستی نیە "
یونگی وتی ئەوانی جێهێشت بەڵام ئەو قسەیە وەک چەقۆ چوو بەدڵی کووکدا هەموویان سەیری کووکیان کرد

pov mariana

ماڵەکەم رێک خستەوە بەنەفرەت بێ هەمووشتێکی شکاندبوو
جلێکی گونجاوم بۆشی درەنگ کەوتبووم بۆیە قژم وشک نەکردەوە

"زۆر ساردە "
لەبەر خۆمەوە وتم بەخێرای رۆشتمە ژووری کارکدنم قاچیشم زۆر ئازاری هەبوو

"سڵاو هاورێیان "
چاکەتەکەمم دانا لەگەڵ ملپێچەکەم

"سڵاو "
تەنها من یونسون و جەیک  بووین

"ئەوانیتر "

"نامجون و تای کاری دەرەوەیان هەبوو ئەوانی تریش پشویانە "
یونسون وتی

"سڵاو "
جیمین و جونگکووک بەیەکەوە هاتنە ژوورەوە بەڵام هیچ کامێکیان جەویان نەبوو وە بڵێی بەزۆری گولە ئەوانت هێناوەتە کار

"بەخێر بێی "
بەزەردەخەنەوە وتم بەڵام جیمین تەنها زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد هیچم نەوت دەستم کرد بەکار کردن سەرنجەکانم لەسەر کووک بوو تەواو بێهێز و لاواز دیار بوو بەشێوەیەک ژێر چاوەکانی رەش ببو

"دەی ماریانا بەتۆ چی "
ئاگادار نەبوو لەبەرخۆمەوە بە روسی قسەم کرد

"چی "
جیمین پرسی

"چی؟"
بەپرسیارەوە سەیرم کرد

"تۆ بەشێوازێکی سەیر قسەت کرد تازە "

ئاڵودەبوو..ꨄ︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora