part23

542 85 129
                                    


بەهێواشی چاوەکانی کردەوە دڵبەرەکەی لەپێش خۆی بینی

"بەورادەیە تێکەڵم بویت خەیاڵ دەکەم"
لەبەر خۆیەوە وتی باوەشی بەکچە خەوتوە کرد کەوا بیری دەکردەوە خەیاڵە بەشێوەیەک سەری لەملیدا نقوم کرد و خەو بردیەوە

بەهێواشی چاوەکانی کردەوە بەڵام دەست بەجێ لەسەر جێگاکە بڵند بوو کەزانیئەمە ژووری خۆی نیە

"نەفرەت لەکوێم "
توند دەستی بەسەری گرت بەهۆی ژانە سەرەوە تەنها وەستا لەوبۆنە خۆشەی لەژوورەکە دەهات بۆنەکەی لا ئاشنا بوو

"ماریانا "
لەبەر خۆیەوەوتی سەیری دەوروبەری کرد

"نەفرەتبۆچی بیرم نایەتەوە "
هەستایەوە ملی تەقاند چونکە ئازری زۆر بوو چوو بۆدەرەوەی ژوورەکە بەڵام کەسی نەبینی بەهێواشی دەرگاکەی داخستەوە بەرەو چێشتخانەکەچو کەدەنگێکی کەمی لێدەهات لەبەرددەم دەرگاکە وەستا دڵنیابوو لای ماریانایەبەڵام چۆن نازانێ بیری نایەتەوە دەبێ چاوەرێ بکا تا بیری بێتەوە
تەنها سەرنجەکانی لەسەر ماریانا هێشتەوە قەمیسێکی سپی لەبەر بوو لەگەڵ بلوزێکی بێ قۆڵی رەش کیلۆتێکی بێجی تۆخ قژی بەردابۆوە هێشتا کەمێ تەری مابوو وایکردبوو لەگەڵ بۆنی خورادنەکە ماریانا تەواو بوو لە گەرم کردنەوەی سەموونەکە و رووی سوراند تاوەکوو لەسەر مێزەکە دایان بنێ ئەوکاتە بە بونی جونگکووکی زانی

pov mariana

کاتێک بەئاگا هاتم ڕێک لەناو باوەشی بووم بەتوندی باوەشی پێمدا کردبوو روخساری لەناو ملم دانا بوو بەزۆری لەخۆمم کردەوە مێشکم زۆر ئاڵۆز بوو ئەوشتانەی بیرم لێدەکردەوە تەنها یەک رێگا هەیە

پێویستە وای دانێم هیچ رووینەداوە

گەرماوێکم کرد هێشتا بە نەهاتبوو جلەکانم گۆری و دەستم کرد بەئامادەکردنی خواردنی بەیانی

خەریکی گەرمکردنەوەیسەموونەکە بووم کاتێک رووم سوراند کووکم بینی بەراستی نەمدەزانیچۆنهەڵسوکەوت بکەم

"بەیانی باش "
بەزۆری کردن لەخۆم وتم

"بەیانی باش "
بەشەرمەوە وتی وەک بڵێی شەرمەزارە

"وەرە نانی بەیانی بخۆ دواتر ئازار شکێنێک بخۆ لەوانەیە ئێستا سەرت ئازاری هەبێ "
دەمویست خۆم ئاسای دەرخەم بەوهیوایەی بیرەنەبێ چیکردوە

"من چۆن هاتمە ئێرە "
پرسی هێشتا دانەنیشت بوو

"نازانم تەنها تۆم بینی لەبەر دەم ماڵەکەم "
وتم دانیشتم

"دەی نانەکەت بخۆ درەنگ دەکەوی "
بەدودڵی دانیشت دەستی کرد بەنان خواردن بینیم چۆن سەرنجی منی دەدا تەنها وا نیشاندا هەستی پێناکەم

"دوێنێ شەو چیرویدا "
پرسی

"بیرت نیە "

"نەخێر کاتی دەوێ تا بیرم دێتەوە "
بەهێواشی قسەی دەکرد جیاواز بوو لەو کورەی پێشتر دەمناسی

ئاڵودەبوو..ꨄ︎Where stories live. Discover now