part 4

750 104 140
                                    


هەریەکەو سەرقاڵی کارێک بوو وەک هەمیشە ئەوان زۆر سەرقاڵن لەدەرەوە ژیانیان پێرفێکت دیارە بەڵام بە ماندوبونێکی زۆر ماندووبونی چەندین شەو نەخەوتن چەندین رۆژ پشونەدان نەخواردنی خواردنی باش لەکاتێکا ئەوان هەمیشە رێنمای خەڵکی ئەکەن تەندروست بن و گرنگی بەتەندروستیان بدەن

لە لایەک گروپەکە خەریکی راهێنان بوون بۆدانس کرد لەلایەکی تر گروپێکی تر لەمەیکەپ ئارتێستەکان کۆببونەوە لەسەر چۆنیەتی کردنی مەیکەپەکان بەپێی جل و بەرگ و گورانیەکان هەندێکیشیان باسی ستایلی قژیان و لەلایەکیش راهێنەر باسی لەش و لارێکی بوو بزانێ کام لە ئەندامەکان قەڵەو بووە یان لاواز ئەوان دەبێ ناوازەبن لەهەمووشتێک ئەوە بەشە ناخۆشەکەی ژیانێکی ناوبانگە

ماریانا سەرەقاڵی قسەکردن بوو دەربارەی جۆری مەیکەپەکان بەڵام بێئاگا بوو چەندین سەرنجی بۆخۆی راکێشاوە بەتایبەت چاوێکی رەش بەچەسپاوی لەسەریەتی بەڵام ماریانا بێئاگایە بەجۆرێک تێکەڵی کارەکەی بووە جێی سەرنجی کچەکانیشە نەک تەنها کورەکان

"پست بگەرێوە ئێرە "
تای وتی بوتڵێک ئاوی بۆ جونگکووک راگرت و وایکرد سەرنجەکانی لەسەر ماریانا نەمێنێ

"سوپاس هیۆنگ "
بەهێواشی وتی خواردیەوە

"چی وادەکا بەوشێوەیە سەرنجی بدەی "
تای پرسی لەلای جونگکووک دانیشت جەستەیان بەئارەق داپۆشرابوو

"هیچ شتێک "
کۆتای پێهێنا بەوە و بەرەو دەست شۆرەکە چوو
سەرنجی کەوتە سەر دوولە هیۆنگەکانی لەوکاتە نامجون لەتەنیشتی دانیشت

"ئەوەی من دەیبینم تۆش دەیبینی هیۆنگ "
نام سەری بەبەڵێ جوڵاند

"هیوادارم ئەوەنەبێ کە ئێمە دەیبینین "
نام وتی پاڵی بەقەنەفەکە دایەوە چاوەکانی داخست ئەو ماندوو بوو

"هیوادارم هیۆنگ "
تای چرپەی کرد و هەستایەوە

"بگەرێنەوە ئێرە کاتی راهێنانە "
بەدەنگی بەرز وتی کورەکانی کۆکردەوە لەکاتێکا خەریکی دانس بوون جیمین دووجار هەڵەی کرد لەدانس کردنەکەی ئەوەش جەیهۆپی تورە دەکرد

"جیمیننن "
بەنارەزای وتی جیمین بە بێئومێدی سەیری کرد

"هەوڵدەن تەرکیزتان لەسەر دانسەکە بێ و بەس "
نام بەئاگاداری وتی سەیری جیمینی کرد

"من بەردەوام نابم بۆ ئەمڕۆ "
جیمین لەبەر خۆیەوە وتی دانیشت بێهیوادیار بوو شتێک مێشکی سەرقاڵ کردبوو

"منیش "
جەیکەی وتی چولەلای دانیشت تاوەکوو براکەی هەست بە تاوان و شڵەژان و نائومێدی نەکات

"هیۆنگ نابێ دەبێت راهێنان بکەین بەیەکەوە "
جەیهۆپ وتی بەڵام سەرنجی ماریانا لەوکاتە چووە سەریان

"بریارێکی باشی داوە پێستی ماندویە باکەمێ کات بۆ پێستیشی دابنێ ئێوە زۆر ماندووی ئەکەن "
وتی لەپشتەوەی جیمین وەستا زەردەخەنەیەکی بۆ جەیهۆپ کرد

ئاڵودەبوو..ꨄ︎Where stories live. Discover now