part 16

588 84 110
                                    

لەسەر تەواوی هەواڵەکەن سەردێرێکی بچوک تەواوی سۆشیاڵ میدیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە تەنها چەند وشەیەکە  بەڵام دەنگ دانەوەیەکی باشی هەبووە

رابردوو

"لەوەرزی نوێی پرۆگرامی پرسیار و وەڵام گەراینەوە لاتان وەرزێکی پر جۆش و خرۆش و شتی نوێی بێگومان لەکەناڵە ناوازەکەی ئاورا گروپ میوانی ئەمجارەمان دڵنیام زۆر بەدڵتان ئەبێ میوانێکی تایبەت کە یەکەم چاوپێکەوتنی لەوەرزی نوێی ئاورا گروپدەبێ خۆشحاڵین بەم ڕێکەوتنە

با بەیەکەوە بەخێر هاتنی خاتوو ماریانا کروس بکەین "
پێشکەش کارەکە وتی ماریانا هاتە ژوورەوە 

"بەڵێ خاتو ماریانا پرسیاری  زۆر هەیە لێرە "
سندوقێکی بچوکی دانا پری کاغەز بوو

"هیچ دەزانی دەربارەی بەرنامەکەمان "

"راستی نەخێر لەدوونیای هەواڵەکان و سۆشیاڵمیدیا دوورم "
وتی زەردەخەنەیەکی کرد

"چۆن دەربارەی شتەکان ئاگادار دەبی "

"ئمم زۆر بەی کات پەیوەندیم پێوە دەکەن یان ئەوەی لەکەسێکیتر گوێبیست دەبم کەمجار هەیە خۆم سەیری تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بکەم چونکە زۆر سەرقاڵم "

"واو یەکەم میوانی منی دوور بێ لەو شتانە "
ماریانا زەردەخەنەیەکی کرد ئەو خراپە لە گفتوگۆکردن

"کەواتە بادەست پێبکەین "
پێشکەشکارەکە وتی پارچەیەکی دەرهێنا

"باشە پرسیاری یەکەم ... بۆچی کاری سەنتەرەکەت کۆتای پێهێنا ؟"

"من هێشتا لەوێ کار دەکەم بەڵام تەنها بۆکەسێکی تایبەت ببورن کە بەوشێوەیە موشتەریەکانم جێهێشت بەڵام ئەوە پێویست بوو "

"هۆکاری نزیکیت لەگەڵ خاتو کیم داهی بۆچی دەگەرێتەوە ؟"

"هیچ پەیوەندیەکی کەسی لەنێوانمان نیە تەنها پەیوەندی کارە "

"کارکردن لەگەڵ جیمین هەستێکی چۆنە ؟... ئەمە ئەبێ ئارمی بێت "
پێشکەش کارەکە بەپێکەنیەوە وتی

"هەستێکی نایابە "
بەپێکەنیەوە وتی دەستەکانی وەک لایک لێکرد

"رۆژانە چەند کاتژمێر کار دەکەی ؟"

"ئێستا بەپێی خشتەی کاری بەرێز پارک  پێویستە کار بکەم وە کاتژمێرەکان دیاری کراونین رۆژانە "

"کەواتە کەمترین کات کارت کردبێ لای جیمین چەند بوە "
ئەمە پرسیاری پێشکەش کارەکەبوو

"هەژمارم نەکردوە "
تا ئێستا پرسیارەکانی لای ئاسودە بەخش بوو بەڵام دەترسا پرسیارێک بکەن کە ئەو نەیهەوێ

"بۆچی بەکۆری قسەناکەی ؟"

"باشنیم لێی بە ئینگلیزی ئاسودەترم "

ئاڵودەبوو..ꨄ︎Where stories live. Discover now