part 31

737 87 23
                                    

pov  jungkook

ماوەیەک دەبێ بە ئاگام بەڵام هێشتا نامەوێ شوێنەکەم جێبێڵم زۆر بەجوانی باوەشی بەقۆڵمدا کردوە تەنانەت دڵم نایە دەستیشی لێبدەم نەوەک بەئاگا بێ ئاوا مامەوەو سەیریم دەکرد نازانم چۆن،ئەوەندە خۆشم ویست هەرگیز هەستی لەوشێوەیەم نەبووە بینینی بەسە تا وەکوو تەواوی خەمەکانم لەبیر بکەم  تەنانەت ئەوکاتەی کەوتمە نەخۆشخانەش خەمی ئەوەم بوو ئەو خەمبخواو خۆی تاوانبار بکات

"ماریانا "
بانگم کرد چونکە گەر هەڵنەستێ دوادەکەوین

"خۆشەویستم "
دەستم لەرومەتی خشاند رووخساری کرژ کرد

"ئازیزمم"
قژی سەر روخساریم لابرد بۆنێکی زۆر خۆشی هەیە

"واز بێنە "
بەپرتەوە وتیدەست منی لادا روخسارم لە ملیدا نوقم کرد دەستم کرد بەماچکردنی

"دەی هەستە درەنگ دەکەوین بۆ کار "
بەهێواشی وتم لوتم لەملی دەخشاند بۆنی مرۆڤ مەست دەکا

"کووکی واز بێنە "
دووبارە وتی ویستی دوورمبخاتەوە بەڵام چومە سەرجەستەی

"هـ هەستە زـ زۆر قورسی "
چەند جارێک لەقۆڵمی راکێشا زەدەخەنەیەکم کرد و کەمێک خۆم بەرز کردەوە

"بێزار کەر "
بەبێزاری وتی روخساری خۆی خوراند

"پێویستە بڵێی بەیانی باش خۆشەویستم "
پاڵێکی بەمنەوە نا بەبێزاری سەیری کردم

"زۆر رقم لەوەیە لەخەوم بکەن "
وتی و هەستایەوە

"بەڵام بۆکار دوادەکەوتین "
لەدواوە باوەشم لییدا

"بۆچی چاکەتەکەم لەبەر نیە "
سەیری دەوروبەری  کرد

"بیرت نیە دوێنێ شەو چی رویدا "
روخساری گرژ کرد

"نەخێر ... دەستشۆر ؟"
بەپێکەنینەوە سەیرم کرد نیشانم بۆ گەرماوەکە کرد هێشتا هۆشی نهاتبۆوە کەتەنها جلی ژێرەوەی لەبەر بوو 

"بۆچی پێدەکەنی دوێنێ شەو چی رویدا ئایا دووبارە سەمام کردوە "
بەپرتە پرتەوە وتیچوو بۆ دەست شۆرەکە

لێوەکانم گەست تۆبڵێی چی بکا کاتێک پەڵەکان دەبینێ

"یەک .. دوو ... سێ "

"جونگکوکککککککک"
پر بە ماڵەکە هاواری کرد

"چی بوو "
دەرگای گەرماوەکەم کردەوە بەچاوێکی پر لەفرمێسک سەیری کردم

"چی بوو "
زەردەخەنەم نەما بەخێرای نزیکی بومەوە

"ئەوانەچین ئێمە چیمان کردوە "
مستێکی لەسینگم دا وەک منداڵێک دیار بوو

"ئەوە رووی نەداوە کەبیری لێدەکەیتەوە ئارامبە "
دەستم بەقژیدا هێنا زەدەخەنەیەکم بۆی کرد

"دەمکوشتی گەر شتێکی وات کردبا "
بەتورەی سەیری کردم

"بۆچی لەکۆتای هەر رودەدا "
بە گاڵتەوە وتم پاڵم بە دەست شۆرکە دایەوە دەستەکانم خستە گیرفانی شۆرتەکەم

ئاڵودەبوو..ꨄ︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن