part 37

624 82 45
                                    

"وەرە "
ماریانا وتی یونگی بەدوای خۆیدا برد ئەوانیتر سەرخۆش بوون  قسەیان دەکرد

"مەبەستت چیە لەوەی جێی دێڵیت "
یونگی بەتورەی وتی

"واباشترە ناتوانم بێمە نێوانی ئەوان "

"شتی وانیە تۆ شێت بووی بەتەواوی شێت بووی کووک بەرگەی ئەوەناگرێ تۆ زۆر باش دەزانی "
بەهاوارەوە وتی

"پێویستە بەرگە بگرێ ناتوانم بێمە نێوان دوو هاورێ پێویست ناکا کووک راستیەکان بزانێ بەیانی بەرلەوەی بەئاگابێت جێی دێڵم ئەوە باشترین بڕیارە یونگی تێبگە ئەگەر بێت و ئەوان نێوانیان تێک بچێ گروپەکە وێران دەبێ و گەرشتێکی وا رووبدا ناتوانم هەرگیز لەخۆم خۆشبم"
سەرەتا بەهاوارەوە دواتر بەهێواشی وتی ئەوانەی ژوورەوە ئاگاداری هیچ نەبوو

"بەڵام "

"بەڵام چی ؟؟ سەیریان بکە دەتەوێ ئەوان وێران بن دەتەوێ پەرتەوازە بن "
وتی وای کرد سەیریان بکا چەندێک دڵخۆش بوون دەنگی پێکەنیان دەهات

"هیۆنگگگگ"
جیمین هاواری کرد دوای جین کەوت

"تۆ بریاری سەختم پێدەدەی "
یونگی وتی فرمێسکی چاوی کەوت ئەو دەزانێ حاڵی جیمین باشنیە بەڵام جونگکووک ئەو ئاڵودە بووە ئەو یادگاری لەگەڵی دروست کردوەلەهەمان کات ناتوانێ سەیری لێکدابرانی دوو براکەی بکا

"چیتر لەگەڵ ئێوە کار ناکەم پارەی شکانی رێکەوتنەکەم دا سبەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەیە وەکوو سەرۆکی کۆمپانیاکەم دەردەکەوم لەمەودوا "
بەهێواشی وتی سەیری خوارەوەی کرد

"بۆچی "

"هەرخۆی براکەم هەموو شتێکی زانی ماوەیەکی تر خێزانەکەشم دەزانن نامەوێ خاڵی لاوازیم بگرن پێویستە لەمەودوا ببم بەماریانای راستی "
یونگی تەنها سەیری دەکرد

"کووک دەربارەی ئەوە نازانێ نازانێ کەوا کۆمپانیایەکم هەیە سبەی دەتوانی شتەکانی بۆ روون بکەیتەوە وایە؟؟ "
بەتکاوە سەیری یونگی کرد ئەویش تەجها بەداخەوە سری بەبەڵێ جوڵاند

"وە ئەو کارتۆنەی ئەوێ دیاری تێدایە تایبەت بۆ ئێوە "
وتی دواتر گەرانەوە ژوورەوە

"بەڵام لێرە  ئێستا جیمین لەهەمووتان جوانترە "
ئۆلیڤیا بەدەنگی بەرز وتی زۆر سەر خۆش بوو دەستی لەسەر شانی جونگکووک بوو

"ئەیجۆری دڵخوازت من نەبووم "
تای وتی دەستی گرت و بۆلای خۆی راکێشا نام جون لەسەر زەویەکە خەوتبوو جین بەسەر خۆشی هەوڵی دەدا بۆ ژوورێکی بەرێ

"واز لەوکچە بێنە "
جیمین ئۆلیڤیای بۆلای خۆی بردو داینیشاند سەری خستە سەر قاچەکانی راستەوخۆ خەوی لێکەوت

"دەی کورینە بۆ ژورەکانتان "یونگی وتی جەهۆپ بەردەوام بوو لەخواردنەوە

"تکایە چیتر ئاشق مەبن "
لەبەر خۆیەوە ئەو قسەیەی دووبارە دەکردەوە

ئاڵودەبوو..ꨄ︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن