pov mariana
ماوەیەک دەبێ ئاگا هاتوم هێشتا بیر دەکەمەوە بۆچی دوێنێ شەو داوام کرد بمێنێتەوە ئاخربۆ دەستی بەجوڵەکرد بەڵام تەنها رووی خۆی سوراند و لەسەر زگ پاڵکەوت قژی هاتبۆوە سەر روخساری لێوەکانی خرببو بەهۆی بالیفەوەکەوە
"دەترسم من ئەوکەسە بم دڵت دەشکێنێ نەک تۆ "
بەهێواشی وتم هەمیشە ترساوم پیاوێکم خۆشبوێ خۆشەویستی ئەو کوێرم بکا بەڵام بەبینی جونگکووک وادیارە ئەو لەخۆشەویستیدا کوێر بووەروخسارم شۆرد و قژم لەدواوە بەتۆقەیەک کۆکردەوە چومە چێشت خانەکە پێویستە چی ئامادە بکەم بۆ نانی بەیانی دەبێ جونگکووک حەزی بەچی بێ
"ئۆفف"
بەبێزاری وتم موبایلەکەم هێنا سێرچم کرد تابزانم حەزی لەچ خواردنێکەپێکەنیم شیرمۆز دڵخوازترینیەتی دواتر رامیۆن وە سامگیۆپسال و پیتزا بەڵام ئەمانە خواردنی بەیانی نین ئاخر
"ئاماننن بۆچی گرنگی پێدەدەی ماریانا "
لەبەر خۆمە وتم موبایلەکەم دانا بۆچی گرنگی پێبدەم ئەوە وادەکا زیاتر بیری لێبکەمەوەئاوەکەم لەسەر ئاگردانا بۆ ئەوەی چا دروست بکەم دەستم کرد بەئامادە کردنی کرێپسی رووسی دوو هێلکەم خستەسەر ئاگر تاوەکو بکوڵن هەندێ پەنیر و مرەبام دەرهێنا تەماتەیەک و خەیارێکیشم ورد کرد دامانا
خەریکی سوور کردنەوەی کریپسەکان بوومهەستم بەجوڵەکرد لەدواوەمە دەستێک لەدەوری کەمەرم ئاڵا جەستەی بەجەستەمەوە نوساند
"بەیانی باش "
وتی ماچێکی لەسەر رومەتم کرد چەندتاڵێکی قژی تەر بەروخسارم کەوت"باشتر "
سەری لەملم نوقم کرد بۆنی دەکرد"دەتەوێ بەبۆنی خۆشی خۆت و خواردنەکانت بم کوژی بەرلەوەی تامیان بکەم "
بەچرپەوە وتی ختوکەی ملمی دەکردەوە"گەرواز بێنی کەمێکی تر تامی دەکەیت " دوورم خستەوە رووم بۆلای سوراند
"ئەی خۆت "
بەشەیتانی نزیک بۆوە"هیمن کاتی زۆری دەوێ "
چاوێکم لێی داگرت پێکەنی بەدەستێک منی نزیکی خۆی کردەوە"ماچی بەیانیان "
وتی لێوی هێنا پێشەوە بەشێوەی نوقڵ بەڵام دانیەکم لەدەمی دا بەهێواشی"هێیی"
بەنارەزای وتی منیش پێدەکەنیم زیاتر منی بەخۆی گوشی و لەچرکەیەک منی بەرز کردەوە و لەسەر کەونتەرەکەی دانام ئاگریی بن کرێپسەکانی کوژاندەوە"ماچم دەوێ "
بە هێواشی وتی هاتە نێوانی قاچەکانم"نیە "
حەزم بەوگاڵتەیە بوو زەدەخەنەیەکی لاری کرد زیاتر لێوی نزیک کردەوە"ماچم دەوێ "
دووبارە وتی زۆر بەهێواشی هەناسەکانی بەر لێوم دەکەوتن نەفرەت لەوکاریگەریەی هەیەتی
![](https://img.wattpad.com/cover/340445847-288-k565662.jpg)
YOU ARE READING
ئاڵودەبوو..ꨄ︎
Fanfictionچی دەزانن دەربارەی ئاڵودەبوون ... کاتێک باسی ئاڵودەبونت بۆدەکەن بیرت بۆچی دەچێ کهول یان مادەی هۆشبەر یان جگەرە .. بەڵێ ئەوانە مرۆڤ ئاڵودە دەکەن بەخۆیان چونکە تێکەڵ بەخوێن دەبن بەهەمانشێوە.... مرۆڤیش ئاڵودەی مرۆڤ دەبێ هەندێ مرۆڤ ئاڵودەی کەسانی تر...