part 18

537 83 105
                                    


partek taybat ba jimin &mariana 💙

زەنگی دەرگاکەی لێدا بەڵام وەڵام نەبوو دووبارەی کردەوە هێشتا کەس نەهات دەرگاکە بکاتەوە ئەوجارە بەراستی ترسا لەسەر یەک زەنگەکەی لێدا

"بوەستە دێتە دەرەوە "
لەپر دەرگاکە کرایەوە ماریانا دەرکەوت جیمین بەشۆکەوە سەیری کرد جلێکی خەوی لەبەر بوو بیجامەیکی درێژ لەگەڵ بلوزێک کەمێکی کەمەری دیار بوو قژی بەسەر شانەکانیدا بەردابۆوە هێشتا تەربوو دیاربوو هێندە نەبوو لەگەرماو هاتبۆ دەرەوە

"جیمین "
ماریانا بەسەر سامی وتی سەرنجی جیمین گەرایەوە سەر روخساری

"چیدەکەی لێرە "
ماریانا بەخێرای دەستی جیمینی گرت و هێنایە ژورەوە دەرگاکەی داخست

"چی گەر کەسێک بتبینێ ئەزانی توشی چیئەبین "
وتی هێشتا دەستی جیمینی گرتبوو

"چاوەکانت بۆچی سوربۆتەوە "

"لەگەرماوبووم "
دەستێکی بەروخساریدا هێنا

"بۆچی وەڵامی پەیوەندیەکانت نەدامەوە "

"وتم لە گەرماو بووم "
هێشتا لەبەر دەرگاکە قسەیان دەکرد

"بۆچی لێرەی شتێک بووە "

"هاتم تاوەکوو قسە بکەین "
جیمین پشتی سەری خوراند ماریانا برۆکانی بەرز کردەوە وەک بڵێ بەوکاتە چونکە کاتژمێر نزیکی دوانزەی شەو بوو

"تۆ خواردوتەوە "
ماریانا پرسی

"تەنها کەمێک "

"وەرە ژورەوە "
لەهۆڵەکە دانیشت جیمین سەیری ناوماڵەکەی

"چی دەخۆیتەوە "

"هیچ شتێک وەرە دانیشە "
سەرنجی شتەکانی ماڵەکەی دەدا

"زۆر لە یونگی دەچیت "
ماریانا تەنها سەیری کرد

"دەتەوێ قسەی چی بکەین "
لە بەرامبەر جیمین دانیشت

"دەربارەی ئەمڕۆ "
جیمین هەستی بەوە دەکرد ماریانا دڵی لێی هێشاوە

"بۆچی ویستوتە واز لەکارەکەت بێنی ئایا من شتێکم کردوە بێزار بیت "

"تۆ لەکوێ ئەوە دەزانی "

"خاتوداهی پەیوەندی کرد پێم بڵێ بۆچی وات کردوە "

"شتێکی گرینگ نیە "
چاوەکانی لەسەر چاوی جیمین لادا

"گرنگە پێویستە بزانم هاوکارەکەم بۆچینایهەوێ کارم لەگەڵ بکا "
هەرچەند بەهێمنی قسەیدەکرد بەڵام دەتوانی بەروونی هەست بەوتۆنە تورەیەبکەی کە دەیشارێتەوە

"بەرێز پارک بروابکە بابەتەکە تۆنیت "
بەتکاوە سەیری دەکرد تاواز بێنێ

"کەواتەچیە بیربکەوە گەر وازبێنیت دواتر میدیاکان چیدەڵێن ناواز لەوە بێنە بیرت نەکردەوە من هەست بەچی دەکەم ماریانا تۆ بۆمن تایبەتی هەست بەوە ناکەیت "
جیمین کۆنترۆڵی قسەکردنی لەدەست دابوو بەبێ بیرکردنەوە قسەی دەکرد

ئاڵودەبوو..ꨄ︎Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin