part 8

595 92 228
                                    

رۆژی گەشتەکەیە بۆ ئەمەریکا بەراستی بێزارم ئەمەوێ پشوبدەم کاتێک روخسارە سەیرەکانی ئەوان دەبینم جونگکووک بێزارم ناکا وەک پێشتر و جیمین کەم قسە ئەکات یونگی زیاتر ئەیهەوێ نزیک بین لەخەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە بەهۆی زەنگی موبایلەکەم

"لەکوێیت"
ئەوە یونسون بوو

"ئێستا گەشتمە فرۆکە خانە "
وتم تەلەفۆنەکەم داخست

"دەی خێرا وەرە "
جانتاکانم داناو لەبەشی پشکنین تەواو بوین

سەرکەوتینە فرۆکەکە

"تکایە هەمووتان لەشوێنی خۆتان جێگیر بن پێنج خولەکی تر دەست دەکەین بە گەشتەکە "
دەنگێکی ناسکی خانمەنە قسەی کرد شوێنەکەم لەلای پەنجەرەکەوە بوو ئەوە تاکەشت بوو بەدڵم بوو جاندی لەتەنشتم بوو لەبەختە جوانەکەی من

"ئای ناچارم لای کێ دانیشم تەواوی کاتەکە لە ئێستەوە هەست بەتێکچونی گەدەم دەکەم "
بەتەعلیقەوە وتی سەیری منی کرد هیدفۆنەکانم خستە گوێم خستمە سەر گۆرانی moje more

گەشتینە شاری نیۆرک لە ئەمەریکا لە سکوێریتی فرۆکە خانە تەواو بوین لەگەڵ هاتنە دەرەوەم لە فرۆکە خانە گروپەکەم بینی سەر کەوتنە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەیان

"یەکێک لە ئێمە دەکەوێتە ژوری تەنها "
یونسون وتی لەدڵەوە دوعام کرد ئەو ژورە بۆمن بێ بەراستی بە ئەستەم ڕێک ئەکەوم لە بەش کردنی شتەکانم

شوێنی مانەوە مان hotel loxury بوو ئەوە یەکێکە لە بەناو بانگترین هوتیلەکان هەموو ئەوەی بینیم دەورە درابوو بە پاسەوان چوینە ژورەوە دەست بەجێ چەند کارمەندێک پێشوازیان لێکردین

"Welcome to our hotel please from here"
یەکێک لە کارمەندە کچەکان وتی جاندی وەڵامی دایەوە
لەپرزگەکە وەستاین کلیلی ژورەکانیان پێداین شوێنی نانخواردن دیار بوو بەراستی گەورەو جوان بوو ئاو بە شوشە گەورکان دەهاتە خوارەوە لەدەرەوەش دیمەنە جوانەکانی نیویۆرک دیار بوو وە گروپی bts دیار بوو هەندێ ڤیدیۆیان دەکرد بۆ بەرنامەی run bts

"This is your room. Order whatever you want on that phone"
کارمەندە کچەوتی کچێکی ئەمەریکی باڵا بەرز بوو

"thank u "
وەڵامم دایەوە بەڵێ من بەتەنها دەمنمەوە جاتاکەم لەلایەک دانا تازە خۆر هەڵاتبوو لەپەنجەرە گەورەکە دیار بوو دەرکا شوشەیەکەم کردەوە کزە بایەکی سارد لە روخسارمی دا هەستێکی خۆشە چومە دەریاچەیەکی بچوک هەیە لەخوارەوە بەستراوەتەوە بە مەلەوانگە گەورەکەی هۆتێلەکە

سەیری موبایلەکەمم کرد
(کاتژمێر دوویدوانیوەرۆ وێنە گرتن هەیە هەمووتان ئامەدە بن )
هێشتا تازە کاتژمێر حەوتی بەیانیە بەکاتی نیویۆرک پێویستە پشو بدەم گەرماوێکم کرد و خەوتم

ئاڵودەبوو..ꨄ︎Where stories live. Discover now