ماریانا لەژوورەکەی دانیشتبوو کە هی بەرێوبەرە خەریکی کار کردن بوون لەسەر هەندی شت ئەلوەند دوای ئەوەی لەدەرگای دا هاتە ژوورەوە
"بەر لەهەفتەیەک داوای رێکەوتنمان کرد لەگەڵ کۆمپانیای هایب وە ئەوانیش رازی بوون ئەوانە مەرجەکانی تۆش سەیریان کەوە "
ئەلەوەند وتی ماریانا بەشۆکەوە سەری بەرز کردەوە"تێنەگەیشتم ؟کام کۆمپانیا ..؟"
لەوکاتە ئۆلیڤیاش هاتە ژوورەوە"کۆمپانیای هایب رێکەوتنمان پێشکەش کرد بۆ وەر گرتنی دوو مۆدێل وە ئێمە داوای جونگکووک و جیمینمان کردبوو ئەوانیش رازی بوون "
ماریانا بەتورەیهەڵسایەوە"بۆچی من ئاگادار نیم "
برۆیەکی بەرز کردەوە"وام زانی کێششەت نابێ لەگەڵیان چونکە لەگەڵتۆ کاریان کردوە هەم ئەوکاتە تۆۆ دەستت بەکار نەکردبوو لێرە "
ئەلوەند بەهێواشی قسەیدەکرد نەیدەزانی ماریانا بۆ تورەیە"هەڵیوەشێنەوە "
دانیشتەوە بەتورەیی"هەرگیز ناتوانین ئەگەر،وابکەین ئەبێ پارەیەکی زۆر بدەین وەکۆمپانیاکە دەکەوێتەبارو دۆخێکی سەخت "
بەخێرای وتی ماریانا قژی بردە دواوە ئۆلیڤیا بوێری نەبوو قسەبکا لەکۆتای ماریانا پێکەنینێکی بەدەنگی کرد"جیمین و جونگکووک "
بەبروا پێنەکراوی وتی دەستی کرد بەپێکەنینی بەچاوە سورە تورەکانی سەیری ئەو دوانەی کرد ئۆلیڤیا بەخێرای دەسیتی ئەلوەندی گرت و رایکێشایە دەرەوە"ئەلینا لەژورەوە...."
مارکۆس نەیتوانی قسەکەی تەواو بکا دەنگی شکانی شوشە وای کرد ئەوانەی دەرەوە رابچڵەکن"کاتێکی باش نیە بۆ گفتوگۆ "ئۆلیڤیا وتی
"بەنەفرەت بن بۆچی کارەکان بەباشی ناڕۆن "
بەهاوارەوە وتی مارکۆس تەنها بێدەنگ بوو"بۆچی وا گۆراوە"
مارکۆس پرسی چوکلێتێکی لەسەر مێزی سکرتێرەکە هەڵگرت کە شوێنی ئۆلیڤیایە"گەمژەی دەشپرسی "
دانەیەکی لەسەری مارکۆس داو شوکڵاتەکەی لێ وەرگرتەوە"بێنە من پەراوەکانی پێدەدەم "
ئۆلیڤیا وتی پەراوەکانی لە ئەلوەند وەرگرت"بروانەکەم بەجدی بروا ناکەم "
بەتورەی و بێهیوای لەبەر خۆیەوە دەیوت پاڵی بە کورسیە جوڵاوەکەی دابۆوەچەند هەفتەیەک تێپەری شتەکان ئاسای بوون ماریانا وا بیری کردەوە جیمین و جونگکووک کارکردن لەگەڵی رەت دەکەنەوە بەڵام پێچەوانەبوو ئوان قبوڵیان کردبوو بێگومان ئەوەش پێداگری جونگکووک بوو چونکەچەندێک بیری دەکرد هێندەش لێی تورەبوو لەوەی شتی لێ شاردۆتەوە
ئەوە بەشێکی نوێ بوو لە کۆمپانیاکە ئەمساڵ زیاد کرابوو بەشی دیزاینی پیاوان
ماریانا سەیری جلەکانی دەکرد گفتوگۆیان لەسەر کرد بریارە ئەمڕۆ وێنە گرتن دەست پێبکات
YOU ARE READING
ئاڵودەبوو..ꨄ︎
Fanfictionچی دەزانن دەربارەی ئاڵودەبوون ... کاتێک باسی ئاڵودەبونت بۆدەکەن بیرت بۆچی دەچێ کهول یان مادەی هۆشبەر یان جگەرە .. بەڵێ ئەوانە مرۆڤ ئاڵودە دەکەن بەخۆیان چونکە تێکەڵ بەخوێن دەبن بەهەمانشێوە.... مرۆڤیش ئاڵودەی مرۆڤ دەبێ هەندێ مرۆڤ ئاڵودەی کەسانی تر...