part17

538 81 123
                                    

"ئەوە بخۆ زۆر بێهێزیت دایکم ئامادەی کردوە "
یونسون وتی قاپێک شۆربای لەپێشم دانا

"بۆچی ئەوەندە خۆت خەمبار ئەکەی ئەوشتانە ئاساییە دوای ئەوەی کاتی کارکردن زیاتر بوو خۆیان نامێنن "
جەیک وتی لیفەیەکی بە قاچەکانم دادا من لەماڵەوە بووم دوای ئەوەی دکتۆر رێگەی دا بەزۆری گەرامەوە

"ماریانا پێویستە ئاگاداری تەندروستیت بیت "
یونسون وتی کاتژمێر هەشتی بەیانی بوو تەواوی دوێنێ شەو بە ئاگا نەبووم کاتژمێ شەش هۆشم هاتەوە بەکانولایەک لەدەستم بەهۆی فشاری زۆرەوە وام لێهاتبوو

"ئۆهاا "
جەیک وتی سەرقاڵی موبایلەکەی بوو

"چیبوو "
یونسون پرسی هێشتا هەستم بەبێتاقەتی ئەکرد

"هەواڵی ئەوەی لەنەخۆشخانە بویت بڵاو بۆتەوە "
بەبێزاری وتی موبایلەکەم هەڵگرت چومە ناو انستاگرام

هەوڵێکی زۆر دانرابوو پارچە ڤیدیۆی جێهێشتنی بەرنامەکە لەهەموو شوێنێک بوو

نامەیکم بۆ ئەلوەند نارد

(سکاڵای یاسای لەسەر کەناڵی ئاورا گروپ بکە .. زیانەکانی سەنتەرەکەش بدەوە لەسەر ناوی من بەڵام نهێنی بێ )

"برواناکەم ئەمخەڵکە زۆر بێ ئیشە "
یونسون وتی موبایلەکەی دانا لەوکاتە زەنگی دەرگاکە لێیدا یونسون چوو بیکاتەوە

"کچم تۆ باشی "
دایکی یونسون هاتە ژورەوە بەخێرای بۆلام هات دوای ئەوەی زەردفەکانی دەستی دانا

"من باشم سوپاس "

"باسەیر بکەم "
بەخەمخۆری وتی دەستی لەسەر نێوچاوانم دانا

"تات نیە رەنگیشت زەرد نەبووە بەڵام روخسارت وشک بۆتەوە بۆچی ئەوەندە کەمتەرخەمی چەند جار پێویستە بە ئێوە بڵێم بەهێز بنن "
وتی لەکۆتای سەیری من و یونوسنی کرد

پێکەنیم بینیم جەیک چۆن سەری سورمابوو

"ئۆ کورم ببورە تۆم نەبینی "
جەیک زەردەخەنەیەکی کرد

"سڵاو من کیم جەیکون دەتوانی بە جەیک بانگم بکەیت "
خۆیچەماندەوە

"خۆشحاڵ بووم کورم منیش دایکی یونسونم "
وتی دەستێکی بەسەری جەیکدا هێنا هەستم بەئیرەی دەکرد دایکم بیر کەوتەوە ئەبێ ئێستا چۆن بێ

لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتین دایکی یونسون خواردنی زۆری ئامادەکردبوو

"دەی کچم بەباشی بخۆ خواردنی تریشم بۆت لە بەفرگرەکە داناوە تەنها گەرم کردنەوەیان دەوێ کەمتەرخەمی مەکە "
دەستی منی گرت زەردەخەنەیەکم بۆی کرد

دەستمان کرد بەنان خواردن جەیک لەوەشیرینتر بوو کە بیرم لێدەکردەوە کاتێکی زۆر خۆشم بەسەر برد بەڵام هێشتا مێشکم زۆر سەرقاڵ بوو لەناو ئەو هەموو دەردە بەشتێکەوە گرتبووی

ئاڵودەبوو..ꨄ︎Where stories live. Discover now