𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟰

392 74 184
                                    

{ The shattering of a heart when being broken is the loudest, quiet ever.}

..

Taehyung's Pov

لێرە ژاوەژاوێکی زۆر دروست بووبوو بەهۆی زەنگی ئاگر کوژێنەوەکە، هەمووان پەشۆکابوون و ئەترسان، بە خێرای دەرگای دەرەوەم بۆ کردنەوەو پێم وتن کە ئێرە جێبهێڵن و بڕۆنە دەرەوە. هەموو ئەو خوێندکارانەی ئەڕۆیشتنە دەرەوە ئەم ژماردن بەڵام هێشتا دانەیەکی کەمە، دڵنیام کە هەڵەم نەکردووە لە ژماردنیان سێ کەس لە دەرەوە بوون وە بەمانەی ئێرەوە بیست و چوار خوێندکار کەواتە هێشتا کەسێک ماوە دڵنیام

دووبارە بیرم کردەوە تا بزانم کێم نەبینیوە بڕواتە دەرەوە

سۆرا بەڵێ سۆرا دڵنیام کە نەمبینی

یااا سۆرا لەگەڵ ئێوە بوو لە کوێیە؟؟
"بە خێرای لە یوون بی و بۆرام پرسی کە کۆتا کەس بوون کە نزیک بوون لەوەی بڕۆنە دەرەوە"

- سۆرا؟ ئەو لەگەڵ ئێمە بوو لە کوێیە؟
" یوون بی بە خێرای سەیری چواردەوری کرد"

- ئەو کەوتە نێو ئاوەکە
"بۆرا بە ئاسایی وتی"

چی؟؟ ئاو! یاا بۆ قسە ناکەیت؟؟
"دەنگم بەرز کردەوە"

- وتم خۆی یەتەوە دەرەوە

خێرا لێرە بڕۆنە دەرەوە
"بە خێرای وتم و ویستم بڕۆم بۆ ڕزگارکردنی سۆرا"

- نەخێر تۆ نابێت بڕۆیت
"بۆرا توند دەستی تایهیۆنگی گرت"

یااا دەستم بەردە
"دەستیم لە دەستم لێ کردەوە"

- ن نەخێر لەگەڵ ئێمە وەرە چی ئەگەر نەت توانی بێیتە دەرەوە؟؟
"دووبارە دەستی گرتەوە"

یااا مێشکت بهێنەرەوە شوێنی خۆی ئەو ئەخنکێت، خێرا بڕۆ دەرەوە
"بە توڕەی وتم و گەڕامەوە لای مەلەوانگەکە"

چاویلەکەکەم لە چاو کردوو خۆم هەڵدایە نێو ئاوەکە.

ئەو بە تەواوی کەوتبۆیە ژێرەوەی ئاوەکە،

قۆڵیم گرتوو بەرەو سەرەوەی ئاوەکە ئەڕۆیشتمەوە.

توانیم بیهێنمە دەرەوەی ئاوەکە، بە هێواشی ئەمکێشا بە ڕووخسارییا تا بە هۆش خۆی بێتەوە، گوێم لە ڕووخساری نزیک کردەوە تا بزانم هەناسەی هەیە!

هەناسەکانی زۆر هێواش بوون، بەڵام هێشتا توانیم ڕزگاری بکەم

دووبارە کێشامەوە بە ڕووخساریدا بە هێواشی تا بە ئاگا بێتەوە

Shine again➰Where stories live. Discover now