{ sometimes when i say "I'm okay. I want someone to look me in the eyes, hug me tight and say, " i know you're not. }
..
Taehyung's pov
نیو کاتژمێر مابوو بۆ دەستپێکردنی قوتابخانە من و یۆنگی لە قاوەخانەیەک دانیشتبووین، ھەموو ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی قوتابخانە ئێمە دێین بۆ ئێرە، بابەتەکەی سۆرا'م باس کرد بۆ یۆنگی، لە ڕاستیدا پێویستم بەوە تا یارمەتیم بدات.
- کەواتە بۆچی پێویستە من ئەوە بۆ ئەو کچە بکەم؟
"یۆنگی وتی و قومێکی لە لاتێکەی پێشی خوارد"ھێی تۆ نەتدەویست ئەو بگەڕێتەوە؟ بەردەوام توڕە دەبوویت لێی چونکە وازی لە یارییەکە ھێناوە؟
- وایە بەڵام پێویستە ئەو خۆی کێشەی خۆی چارەسەر بکات تۆ بۆچی دەیکەیت؟
ھێی بیرت چۆیەوە من نوێنەرم؟
- بۆچی نوێنەری پۆلەکانی تر ئەوە ناکات؟
کەواتە ناتەوێت یارمەتیم بدەیت؟
- باشە باش دەیکەم
"وتی و ھەناسەیەکی بێزاری دایەوە"زەردەخەنەیەکی سەرکەوتنم کرد و قومێکم لە قاوە تاڵەکەی پێشم خوارد
- بەڵام مەرجێکم ھەیە؟
چی مەرجێک؟
- لای تۆ دەمێنمەوە تاکو کچەزاکەی داپیرە ئەدۆزمەوە کە کێیە
ھێی بۆ ئەوەندە دەتەوێت بزانیت؟
"بە تێنەگەیشتنەوە سەیرم کرد"- تۆش ناتەوێت بزانیت کێیە کە لە خانووەکەتدا دەژیت و لە قوتابخانەکەشتە؟ چی ئەگەر نھێنییەک بزانێت و باسی بکات؟
ڕازی نیم
- کەواتە منیش نایکەم
واھـــ تۆ بۆچی بەم شێوەیە بێزارکەریت؟؟
- چونکە ھاوڕێی تۆم
"زەردەخەنەیەکی کرد"ھەڵستە با بڕۆین
'وتم و ھەڵستامە سەر پێ"- کەواتە ڕازیت؟؟
نازانم بیری لێ ئەکەمەوە
'وتم و پێش یۆنگی کەوتم"..
لە نێو رێڕەوەکەدا بووین نزیک پۆلەکە هەمووی خوێندکار بوو، بەڵام بێگومان سەرسام نابم چونکە هەموو ڕۆژێک ئەبێت پێش وانە شەڕ ڕووبدات،
YOU ARE READING
Shine again➰
Romance"لە قوڵای زەردەخەنەیەکی سارددا، نهێنییەکان وەک سێبەر دەمێننەوە و ڕووبەری بێتاوانی تاریکی ناوەوە دەشارنەوە"