𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟮

346 62 406
                                    

{ you see my smile not my pain.}

..

توڕەم لە داپیرە زۆر زۆریش توڕەم؟، ئەو ئیمڕۆ لە نەخۆشخانە دەرچووە چۆن ڕاستەوخۆ دەچێت و لەوێ کار دەکات؟ یان ئەوان بە زۆر کاری پێدەکەن؟ سوێند ئەخۆم ئەگەر وابێت کارێکی زۆر خراپ دەکەم.

بە ڕێگاوە بووم بۆ چێشتخانەکە بێگومان ئێستا خواردن ئامادە دەکات بۆ ئەوان.

هەر لەگەڵ گەیشتنم بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشتم کاتێک نزیکتر بوومەوە توانیم سێبەرێک ببینم

یااا داپیرە تۆ نەخۆشی بۆچی کار دە....
"بە توڕەیی خۆم کرد بە ژووردا تا لێپرسینەوە لە داپیرەم بکەم بەڵام وەستام کاتێک ئەو نەبوو"

بە تەواوی لە شوێنی خۆم وشک بووم، بۆ ساتێک هەستم کرد کە دڵیشم لە لێدان وەستاوە.

نەفرەتم لێبێت

هەر لە سەرەتای ژیانمەوە بە بەدبەختی لە دایک بووم سوێند دەخۆم

هیچ شوێنێک یان شتێک نەبوو بڕۆم بۆی خۆمی تێدا حەشار بدەم یان بیکەم، ئای خودایە بۆ هەموو شتە خراپەکان وا دانراوە بەسەر من بێت؟

- سۆرا؟
"بە سەرسوڕماوی و تێنەگەیشتنەوە سەیری دەکرد کاتێک پەرداخە ئاوەکەی بە دەستەوە بوو"

ت ت تایهیۆنگ؟
"هەستم بە لاڵ بوونی خۆم دەکرد لەو کاتەدا"

- چی دەکەیت لێرە!!
"تایهیۆنگ پرسی بە ڕووخسارێکی تێنەگەیشتنەوە"

نازانم چۆن وەڵامی بدەمەوەو چی بڵێم؟ تەنانەت ناشتوانم بڵێم بە هەڵە هاتووم!، ئایە کەسێک بە هەڵە دەچێتە کۆشکێکەوەو وە تا نێو چێشتخانەکەی بچێت؟

م م من

لە ڕاستیدا، م م من
"ناتوانم هیچ وشەیەک لە دەمم بهێنمە دەرەوە"

- تۆ!
"چاوەڕێی وشەی دواتر بوو لە دەمی بێتە دەرەوە"

پەنجەکانم لە یەک ئاڵاند و تا بتوانم تۆزێک جوان قسە بکەم

م م من بە دوای د داپیرەم دەگەڕام
"هەرچۆنێک بوو قسەم کرد چونکە هەر دەیزانێت"

- نەوەکەی خاتوو ئاریۆم؟
"تایهیۆنگ بە سەرسوڕماوی پرسی"

ب بەڵێ
"بە دەنگێکی نزم قسەکانم دەکرد"

دەمتوانی هەست بە سەرسوڕماویی تایهیۆنگ بکەم

- مەبەست ئەوەیە نەوەکەی خاتوو ئاریۆم ئەوەیکە لێرە کاردەکات وایە؟؟
"تایھیۆنگ دووبارە پرسی بۆ دڵنیابوونەوە"

Shine again➰Where stories live. Discover now