𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟲

225 49 195
                                    

{ even in a crowded room, I'd only look at you. }

..

Taehyung's

دوای ئەوەی هاوڕێکانی سۆرا ڕۆیشتن، می سون ئاماژەی کرد کە پێویستە منیش بڕۆم، لە ڕاستیدا هەموو شتێک می سون ڕێکی خست.
من دەترسم لەوەیکە هەستەکانم بە سۆرا بڵێم ئەو هەمان هەستی بۆ من نییە ئاشکرایە. بەڵام من ناتوانم بۆستم لەوەیکە ئەوم بە دڵ بێت من بەهۆی داپیرەوە هاوڕێی منداڵیم بینیەوە، داپیرە دووبارە ئێمەی گەیاندەوە بە یەک ئەو وەک وایە فریشتەیەک بێت لە ئاسمان دابەزیبێت بۆ ئێمە.

من ئەوێم جێهێشت و بە ڕێ کەوتم بۆلای درەختەکە ئەوە باشترین شوێنە بۆ دۆزینەوە

ئەو دیمەنەی سۆرا و جۆنگ کووک دەهاتەوە پێش چاوم کە چۆن دەیکێشا بە شانی جۆنگ کووک'دا؟هەروەها چۆن دەستی لە ماسولکەکانی دەدا!! واهــ من بە تەواوی ئیرەیم دەبرد.

بۆچی بەم شێوەیە دەست لە ماسولکەکانی دەداتــ؟

چاوەکانم سوڕاند و هاتمەوە ژیانی ڕاستی، من شڵەژاوم پێویستە چی بڵێم؟ چۆن هەستەکانم دەرببڕم؟

لە ماوەی چاوەڕوانکردنیدا بەردەوام دەهاتم و دەڕۆیشتم و بیرم لەوە دەکردە هەستەکانم چۆن دەرببڕم.

دەنگێک وای کرد لە بیرکردنەوەکانم بێمە دەرەوە، ئەوەش دەنگی بۆرا بوو، ئاهــ نەفرەت من نەمدەزانی ئەوە خانووەکەی بۆرا'یە کە تێیدا دەمێنێتەوە؟

- تایهیۆنگ دەتوانی بێیتە ئێرە؟
"بۆرا وتی کاتێک لە پێش دەرگاکەی وەستابوو"

واهـ ئەو کاری بە منە من بڕۆم؟

بە بێزاری بەرەو لای ئەو ڕۆیشتم، لە بەردەم ئەو وەستام

چیت دەوێت بۆرا؟
"پرسیم"

- هێی تایهیۆنگ دەڵێم..من لێرە بەتەنهام هەمووان ڕۆیشتنە دەرەوە بۆ بەسەربردنی کات؟
"بۆرا وتی بە زەردەخەنەوەو هەنگاوێک ڕۆیشتە پێشەوە"

کەواتە؟
"برۆکانم گرژ کرد"

- کەواتە بۆچی نایەیتە ژوورەوە، هەروەها پێم وایە تۆ خواردوتەتەوە کەواتە بۆچی خواردنەوەکە تەواو نەکەین پێکەوە؟
"بۆرا وتی"

بێدەنگ بە! من لێرەم وەک نوێنەرێکی پۆل!
"وتم و ڕووم وەرگەڕاند تا بڕۆم"

- تکایە تایهیۆنگ؟
"بۆرا وتی و قۆڵی گرت و ڕووی تایهیۆنگی وەرگەڕاند"

ئەو بە خێرایی دەستەکانی لە کەمەرم ئاڵاند. ئەو چی نەفرەتییەک دەکات؟

بۆرا دەستەکانت دوور بخەرەوە!
"پێم وت بە توڕەیی"

Shine again➰Where stories live. Discover now