𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟳

187 44 167
                                    

{You didn't even say goodbye, you just left me.}

..

Taehyung's pov

دوای بەڕێکردنی خوێدنکارەکان بۆ هۆڵەکە من کۆتا کەس بووم کە ڕۆیشتمە ژوورەوە، هەر کە ڕۆیشتم سۆرا بە خێرایی وەک بایەک بە تەنیشتمدا تێپەڕی ئەوە سەیر بوو سۆرا هەرگیز بەو شێوەیە ڕاناکات مەگەر شتێک ڕووبدات.

بە خێرایی منیش شوێنی کەوتم و ڕۆیشتم بە دوایدا. لە کۆتایی ڕاڕەوەکەدا توانیم قۆڵی سۆرا بگرم و بیوەستێنم.

چیبووە چی ڕوویداوە؟
"بە خێرای پرسیم"

- داپیرەم لە نەخۆشخانەیە بێهۆشە!
"سۆرا وتی بە خێرایی"

ئەو بە تەواوی ترساوە.

لەگەڵم وەرە.
"بە دوای خۆما بردم لە کاتێکدا هێشتا قۆڵیم گرتبوو"
....

خەریکی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی خۆم بووم سۆرا'ش لە تەنیشتم ئەو زۆر نیگەرانە بەردەوام قاچەکانی دەجوڵێنێت.

- من گەمژە بووم پێویست بوو ئیمڕۆ لە لای بمێنمەوە ئەو نەخۆش دیاربوو
"سۆرا بە نیگەرانییەوە ئەیوت"

مەیخەرە ئەستۆی خۆت وە هەروەها بێگومان داپیرە باش دەبێت.
"بە هێمنی وتم"

پاش کەمێک ئێمە گەیشتینە نەخۆشخانەکە لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و سۆرا بە ڕاکردن ڕۆیشت هەروەها منیش بە دوایدا.

سۆرا پرسیاری ناوی داپیرەی کردو پەرستارەکەی ئەوێ ژوورەکەی پیشان دا.

سۆرا بە خێرایی ڕۆیشتە ژوورەوە پێش ئەوەی من بڕۆم مۆبایلەکەم لە گیرفانمدا زەنگی لێ دەدا.مۆبایلەکەم دەرکردو بینیم کە یۆنگییە

- هێی تۆ وە سۆرا لە کوێن؟ هەمووان پێیان وایە کە سۆرا ڕایکردووە!
"یۆنگی بە بێزاری وتی"

هێی ڕووداوێک ڕوویدا هەوڵبدە شتێک بکەیت ئێمە لە نەخۆشخانەین!!
"بە خێرایی پەیوەندییەکەم کۆتایی پێهێناو ڕۆیشتمە ژوورەوە"
..

Sora's pov

توند دەستەکانی داپیرەم گرتبوو هەر کە پزیشکەکە هاتە ژوورەوە خێرا بەرەو ڕووی ڕۆیشتم. تایهیۆنگیش لەوێ بوو

داپیرەم چییەتی؟ بۆچی لە هۆش خۆی چووە؟
"بە خێرایی پرسیم"

- پێم وایە کە تۆ خاتوو سۆرا'بیت!.. هەروەها دەبێت بزانیت کە داپیرە تەنها یەک گورچیلەی هەیە ڕاستە؟
"پزیشکەکە پرسی"

Shine again➰Where stories live. Discover now