𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟲

317 62 341
                                    

{ not everyone is meant to stay }

..

Sora's pov:

ئیمڕۆ ڕۆژی پێشبڕکێکەیە، تەواوی ئەو ماوەیە بیرم لێکردۆتەوە. پێویستە دەست بەرداری یارییە دڵخوازەکەم بم کە لە هەموو شتێک قورسترە دەست بەرداربوونی، بەڕاستی زۆر بە سەختی هەوڵم دا تا گەیشتمە ئێرە، وە لێرەش پێویستە واز بهێنم، ببورە دایکە ببورە باوکە.

بۆرا وتی کە پێویستە چەند خولەکێک پێش یارییەکە پەشیمان ببمەوە ئەگەر نا ڤیدیۆکە بڵاو ئەکرێتەوە، ئێستا لە یاریگاکەین تەنها یاریزانەکان هاتوون بۆ یاری کۆتایی ئەگەر بردیانەوە ئەوا خوێندکارانی نێو قوتابخانەکەش دێن.

- سۆرا بڕۆ خۆت بگۆڕە یارییەکە ئەوەندەی نەماوە
"مامۆستای وەرزش وتی و جلەکانی دا بە سۆرا"

تەنها لە شوێنی خۆم وەستابووم بێ کاردانەوە، بەڕاستی منیش دەمویست بڕۆم و یاری بکەم..

- سۆرا گوێت لێم بوو؟
"بە هێمنی وتی"

س سێم، م من..
"وشەکان بە جوانی لە دەمم نە دەهاتنە دەرەوە"

- کێشەیەک لە جلەکانتا هەیە؟، پێویستە بڕۆم و بۆت بگۆڕم؟

نەخێر، تەنها ئەوەیە کە کە..
"سەیری سەر زەوییەکەم ئەکرد، بۆم قورس بوو کە قسەکانم تەواو بکەم"

- چی ڕوویداوە؟
"بە جدی وتی"

سێم من یاری ناکەم، واز ئەهێنم
"چاوەکانم داخست و وتم تا دووبارە قسەکانم نەبڕم"

- مەبەست چییە؟، یاا گاڵتە دەکەیت وایە؟
"هەوڵی دا بارودۆخەکە بە گاڵتە وەربگرێت"

نەخێر، لەمەودوا یاری ناکەم
"بە خەمباری سەیری زەوییەکەم دەکرد نەمدەتوانی سەیری مامۆستا بکەم"

- یاا مەبەست چییە؟؟، چۆن ئەتوانیت ئیمڕۆ پەشیمان ببیتەوە یااا کێشەت چییە؟
"دەنگی بەرز کردەوەو توڕە بوو"

سێم ببورە بەڵام..
"پێش ئەوەی قسەکەم تەواو بکەم پێی بڕیم"

- ھێی تۆ وت کە یاری باسکە خەونی تۆیە ئێستا چۆن بەم شێوەیە واز دەھێنیت؟؟

ببورە سێم
"دەنگم دەلەرزی"

- کەواتە تەنھا ئیمڕۆ، تەنھا یارییەکەی ئیمڕۆ باش؟
"ھەوڵی دەدا ڕازی بکات"

ناتوانم ئەنجامی بدەم، پێویستە بڕۆیت درەنگە
"ھەوڵم دەدا بە بێ دەنگ لەرزین قسەکانم بکەم بەڵام نەم دەتوانی"

Shine again➰Where stories live. Discover now