Maybe
When we're ready,
We'll meet again
..داپیرە یارمەتی دام لەبەرکردنی یەکپۆشیەکانی قوتابخانەمدا، پاش ئەوەی خواردنێکی زۆری خستە پێشم و ناچاری کردم هەمووی بخۆم پێڵاوەکانم لە پێکرد و ڕۆیشتمە دەرەوە.
گەدەم قورس بوو داپیرە ئەوەندەی خواردن پێدام!
بە زۆر داپیرە ڕازیبوو بە تەنها بڕۆم، بەردەوام دەیگوت کە تۆ قاچت ئازاری هەیە نابێت بڕۆیت.
بە هێواشی دەستم کرد بە ڕۆیشتن.
پاش چل و دوو خولەک گەیشتمە قوتابخانە.
هەر کە گەیشتمە ڕاڕەوی نێو قوتابخانەکە چەند خوێندکارێکی کوڕ هاتنە پێشم، دڵنیانەبووم کە لە چی پۆلێک بوون.
- بەیانیت باش، ئۆهـ پێم وابێت قاچت بە خراپی برینداربووە.
"یەکێک لە کوڕەکان وتی کاتێک سەیری قاچی کرد"برۆکانم گرژ کردبوو، کەسیان ناناسم و نازانم بۆچی لێرەن.
- جانتاکەت بدە بە من دەیبەمە پۆلەکە
"یەکێکی تر لە کوڕەکان ویستی جانتاکەی ببات"نەخێر سوپاس، پێویست ناکات.
"وتم"- بەڵام لەوانێیە دووبارە ئازارت پێبگات.
"بە خێرایی وتی"- یانی چیتر ناتوانیت یاری بکەیت؟
"یەکێکی تر لە کوڕەکان وتی"- واهــ ئەوە زۆر خراپە، کەواتە چیتر یاریزانێکی جوانی بەهێزمان نابێت؟
"هاوڕێکەی وەڵامی دایەوە"تەنانەت کاتیشیان پێ نەدەدام وەڵامیان بدەمەوە!
نەخێر من باشم، دەتوانم دەست بکەمەوە بە یاری دوای ماوەیەکی کەم.
"وتم بە هێواشی"- واهــ بەڕاست! ئەوە زۆر باشە من زۆر دڵخۆش بووم.
سوپاس
"زەردەخەنەیەکی کەمم کرد"کەواتە من پێویستە بڕۆم
"وتم و پاشان جێم هێشتن"لە ناکاو دەستێک لەسەر شانم دانرا، ڕاستەوخۆ زانیم کە جۆنگ کووکە
- ئەو کوڕانە بۆچی قسەت لەگەڵ کردن! ئەوان بێزاریان کردیت؟ پێویست دەکات بڕۆم و...
"جۆنگ کووک بە خێرایی وتی پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات سۆرا پێی بڕی"نەخێر پێویست ناکات بڕۆیت و لە ناویان ببەیت!!
"وتم بە ئاگادارییەوە"- هێی تۆ چۆن زانیت دەمەوێت ئەو قسەیە بکەم!
"جۆنگ کووک وتی بە تێنەگەیشتنەوە"
YOU ARE READING
Shine again➰
Romance"لە قوڵای زەردەخەنەیەکی سارددا، نهێنییەکان وەک سێبەر دەمێننەوە و ڕووبەری بێتاوانی تاریکی ناوەوە دەشارنەوە"