{ sorry i lost in your eyes, again }
..
Sora's pov
سێ ڕۆژ تێپەڕیوەو هێشتا هیچ شتێکم نەدۆزیوەتەوە، دوێنێ قاڵبەکەی دەستم لێکردەوە ئێستا تەنها بە برین پێچ پێچاومە،بەڵام دکتۆرەکە وتی جارێ کە نابێت یاری بکەیت بۆ ئەوەی دووبارە دەستم هیچی لێ نەیەتەوە.
بیرم لە شتێک کردەوە دەربارەی بی!
بۆچی ناوی خۆی نا بی؟
لەوە دەچێت بۆرا بێت چونکە پیتی سەرەتای بی'ە؟پلانێکم داناوە، پێویستە لە هەر سێکیان نزیک ببمەوە.
ئیمڕۆ دوای قوتابخانە لەگەڵ جۆنگ کووک ئەبم.
نازانم ئاخۆ بە یوون بی بڵێم یان نا، بەڵام ئەو کەسەی نامەکەی نووسیبوو لە کۆتای وەرەقەکەدا نووسیبووی بە هیچ کەسێک مەڵێ، وە بڕوا بە هیچ کەسێک مەکە.
باشترە لە ئێستادا بە کەس نەڵێم.
شتێکی سەیر ڕوویدا کاتێ دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕۆیشتمەوە قوتابخانە؟، پەنجەرەکە چاک کرابۆیەوە!! بەڵام نازانم کێ بوو؟
ئاخۆ بی بووە یان نا؟ تەنها ئەو دەزانێت کە شکاوە؟، بەڵام هەموویان وا بیردەکەنەوە کە من چاکم کردۆتەوە بەڵام هیچم نەوت.
بە بیرکردنەوە لەم شتانەیکە ڕوویانداوە گەیشتمە قوتابخانە.
هەموویان زانیان کە ئەو شەو چی ڕوویداوە وە لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا بە بەردەوامی بێزار دەکرێم.
وە هەروەها لە ماڵەوە کەمێک ڕاهێنانی شەڕکردنم کرد بە هەر ئەگەرێک گەر بێزاربکرێم و لێم بدرێ.
ئیمڕۆ زووتر هاتم یوون بی و جۆنگ کووک کەمێک درەنگ دێن.
ڕۆشتمە پۆلەکەم و لەسەر مێزەکەم دانیشتم
بەردەوامم لە بیرکردنەوە بۆ پلان دانان.
جیهی هات بە توندی کێشای بەسەر مێزەکەمدا و لە بیرکردنەوە منی هێنایە دەرەوە.
- ببورە
"بە زەردەخەنەوە وتی و چاوەکانی بچووک کردەوە''واهـ زیاتر لە بۆرا ڕقم لە جیهی"یە.
چیت دەوێت؟
"وتم"باشە لە ڕاستیدا هەندێک سەیری شێوازی قسەکردنم کرد لە فیلمەکاندا بۆ ئەوەیکە چۆن کەسێکی سارد دەربکەوم وە بۆیە ئێستا هەوڵدەدەم ئەوانە جێ بە جێ بکەم.
![](https://img.wattpad.com/cover/342378385-288-k763508.jpg)
YOU ARE READING
Shine again➰
Romance"لە قوڵای زەردەخەنەیەکی سارددا، نهێنییەکان وەک سێبەر دەمێننەوە و ڕووبەری بێتاوانی تاریکی ناوەوە دەشارنەوە"