𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟲

359 56 167
                                    

{ Behind every favorite song, there is an untold story.}

..
Sora's pov

ئیمڕۆ ڕۆژی پێشبڕکێکەیە بڕیارە ئێمە زووتر بڕۆین بۆ بوسان تاکو لەوێ کاتمان هەبێت بۆ کۆتا ڕاهێنان، وە بەڕێوبەر وتی کە هەموو پۆلەکان دێن تاکو بینەری یارییەکە بن.

کاتژمێر 6:33 خولەکی بەیانی بوو، گەرماوم کردبوو خەریکی بەستنی قژم بووم بو توندی تاکو لە کاتی ڕاکردن نەکرێتەوە.

جینسێکی قاوەیم لە پێکرد لەگەڵ تیشێرتێکی کاکاوی کاڵ،

هەندێک پێداویستی و شتی تایبەتیم کردە نێو جانتا بچووکەکەمەوە.

داپیرە خواردنێکی زۆری ئامادە کردبوو وە کردبۆیە ناو هەندێک بۆکسەوە، وە پاشان کردییە نێو جانتاکەم.

داپیرە بەڕاستی پێویستی نەدەکرد.
"وتم و بە سوپاسگوزارییەوە سەیرم کرد"

- پێویستە ئەم چایە بخۆیتەوە پێش چوونە یاری تا وزەیەکی باشت هەبێت
"وتی و پێیدا"

بێگومان سوپاس داپیرە
"باوەشم پیاکرد"

- شایەنی نییە، دڵنیام وەک هەمیشە کارێکی باش دەکەیت
"داپیرە بە زەردەخەنەوە وتی کە سۆرا لە باوەشیدا بوو"

لە باوەشی هاتمە دەرەوەو زەردەخەنەم بۆ کرد.

ئاگاداری خۆت بە داپیرە
"وتم بە نیگەرانییەوە"

- تۆش هەروەها
"زەردەخەنەی کرد"

کەواتە من پێویستە بڕۆم تا درەنگ نەکەوم
"وتم"

- پێویست ناکات جل ببەیت؟ هەموو ئەوانەی ئەیبەیت ئەم دوو جانتا بچووکەن؟
"پرسی"

نەخێر جلم ناوێت یاری دەکەین و شەو دەگەڕێینەوە، وە هەروەها پێویستم بە هیچ شتێکی تر نییە
"ڕوونم کردەوە"

کەواتە من دەڕۆم
"وتم و کۆتا جار لە باوەشم کرد"

- ئاگاداری خۆت بە، بەختێکی باش کچە جوانەکەم
"وتی و لە باوەشی گرتەوە"

سوپاس، دەی پێویستە بڕۆم
"وتم و پێڵاوەکانم لە پێکرد"

- ماڵئاوا
"داپیرە زەردەخەنەی کرد"

ماڵئاوا
"زەردەخەنەم بۆی کردەوەو ڕۆیشتمە دەرەوە"

لە کۆشکەکە دوورکەوتبوومەوە، بە دەم ڕۆشتنەوە مێشکم لە چەندەها شوێن بوو.

Shine again➰Where stories live. Discover now