There's a story in her eyes
..
نەمدەزانی دڵتەنگ ببم یان توڕە بم
ت..تۆ هەموو کاتەکە..لێرە ب..بوویت؟
"بە هێواشی وتم و پاشان دووبارە فرمێسکەکانم سڕی"ژیان زۆر نادادپەروەری!.!
بە چاوێکی پڕ فرمێسک سەیرم دەکرد
بێدەنگ بوو هیچی نەوت
یااا پرسیم کە گوێت لە هەموو قسەکانم بوو
"دەنگم بەرز کردەوە لە کاتێکدا فرمێسکەکانم دەهاتنە خوارەوە"- سوێند دەخۆم بۆ ئەوە لێرە نەبووم تا..
"تایهیۆنگ بە هێواشی وتی و سۆرا نەیهێشت قسەکانی تەواو بکات"کەواتە بۆچی لێرە بوویت تەنها پێویست بوو بڕۆیشتبایت!
"بە دەنگی بەرز قسەکانم دەکرد"بۆچی پێویست بوو گوێت لە قسەکانی من ببوایە!! بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناخمدا هەڵم گرتبوون نەدەبوو کەس بیزانێت تۆ بۆچی گوێ دەگریت!
"فرمێسکەکانم نەرم نەرم دەکەوتنە خوارەوە"- ئارام بەرەوەو پاشان قسە دەکەین
"تایهیۆنگ بە هێمنی وتی وەک هەموو کات"ئارام بوونەوە؟ چۆن ئارام ببمەوە!
ژیانم خۆی کەم نەفرەتی بوو، تۆش
"قسەکەم تەواو نەکرد"- هێی ئێستا کەسێک بێت وا دەزانێت کە من تۆم گریاندووە
"دووبارە هێمن بوو"بەڵێ بەهۆی تۆوە دەگریم ئەگەر تۆ لێرە نەبوویتایە ئێستا من نەدەگریام
تۆ هۆکاری گریانەکەمیت
هەمووی بەهۆی تۆوە بوو
"قسەکانم بە هاوارەوە کرد"- هێی سۆرا وەرەو هۆش خۆت
"تایهیۆنگ وتی و شانی گرت"دەستیم لابرد لەسەر شانم
- یاا تۆ ئێستا لۆمەی خۆت دەکەیت یان من؟؟ دەزانم تەنها پێویستت بە کەسێکە تاوانباری بکەیت و ئەوەی لە دڵتایە پێی بڵێیت، بەڵام کەسێک بێت چۆن بیر لە من دەکاتەوە؟ نەخێر بە سەیرکردنی نێو مارکێتەکە بیر لە چی دەکاتەوە؟
"تایهیۆنگ وتی بە دەنگێکی کەمێک بەرزتر و پاشان دووبارە دەستی لەسەر شانەکانی سۆرا دانایەوە"قسەکانی تایهیۆنگ ڕاست بوون.
تەنها پێویستم بە کەسێک بوو تاوانباری بکەم.
بەڵام هێشتاش ئەو گوێی لە قسەکانی من گرتووە.
کەواتە بۆچی لێرە بوویت..
"وتم و کەمێک دەنگم نزمتر کردەوە"
YOU ARE READING
Shine again➰
Romance"لە قوڵای زەردەخەنەیەکی سارددا، نهێنییەکان وەک سێبەر دەمێننەوە و ڕووبەری بێتاوانی تاریکی ناوەوە دەشارنەوە"