{ So much pain for someone so young.}
..
Sora's pov
وێنەی کەلوپەلی نێو ماڵەکەم لە ئۆنڵاین دانا بۆ فڕۆشتن و پاشان تایهیۆنگ وەڵامی نامەکەمی دایەوە کە بۆم ناردبوو.
"بمبوورە، بێگومان ئێستا دێم".
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و چاوەکانم داخست، پێویستە چۆن ڕەفتار بکەم! وەک کەسێک کە هەموو شتێک ئەزانێت یان وەک کەسێک کە هیچ شتێک نازانێت؟
من سەر لێ شێواوم چۆن دەبێت ئەو "بی" بێت؟
هەناسەیەی بێزاریم دایەوەو دوو وەرەقەکەم لەگەڵ خۆم هەڵگرتوو ڕۆیشتم.
گەیشتمە باخچەکە ئەو لەوێ چاوەڕێم بوو.
سڵاو.
"بە دەنگێکی نزم وتم"- سڵاو، هەست بە باشتر بوون دەکەیت! دوێنێ بە جێم هێشتی چونکە پێم وابوو پێویستت بە هەندێک کاتە.
"تایهیۆنگ"سوپاس، لە ڕاستیدا درۆ دەکەم گەر بڵێم هەست بە باشتر بوون دەکەم، بەهەرحاڵ پێم وابوو پێویستە هەندێک قسە بکەین.
- بێگومان.
"تایهیۆنگ بە هێمنی وتی"لە ڕاستیدا دڵنیا نەبووم کە ئەمانە پێویستن پێت بڵێم یان نا بەڵام لە کۆتاییدا بڕیارم دا کە بیڵێم، من لێرە دەڕۆم کەلوپەلەکانم بۆ فڕۆشتن داناوە.
"وتم و توند دەستەکانم لە یەک ئاڵاند"- مەبەستت چییە لێرە دەڕۆیت؟ بۆ کوێ دەڕۆیت؟ ئەم بڕیارە لە ناکاوە!
"تایهیۆنگ بە خێرایی وتی و چاوەکانی ترسی تێدا بە دی دەکرا"ئیمڕۆ دەگەڕێم و شوێنێک دەدۆزمەوە هەروەها ناتوانم چیتر لێرە بمێنمەوە هەموو شتێک ئازارم دەدات بینینی هەر شتێک دڵم دەشکێنێت ناتوانم بمێنمەوە.
"سەرم بە نەرێنی دەجوڵاند"- تێدەگەم سۆرا بەڵام بەتەنیا چۆن دەژیت؟ سەیرکە وەرە لەگەڵ ئێمە بژی! تۆ دەزانی ئێمە ژووری زۆرمان هەیە هەروەها تۆ وەک بەشێکی لە ئێمە؟
"تایهیۆنگ بە نیگەرانییەوە دەیگوت"چیتر داپیرە لێرە کار ناکات هەروەها منیش ناتوانم لێرە کار بکەم.
"وتم'"- هێی تەنها گەر بشتەوێت لێرە کار بکەیت پێت وایە ڕێگات پێ دەدەم! تکایە تەنها جارێک لە مەبەستەکەم تێبگە!
کەواتە مەبەستت ئەوەیە من لێرە ژیان بکەم بێ کردنی هیچ شتێک لە کاتێکدا من نامۆیەکم! سوپاس تایهیۆنگ بەڵام بەڕاستی ناتوانم.
![](https://img.wattpad.com/cover/342378385-288-k763508.jpg)
YOU ARE READING
Shine again➰
Romansa"لە قوڵای زەردەخەنەیەکی سارددا، نهێنییەکان وەک سێبەر دەمێننەوە و ڕووبەری بێتاوانی تاریکی ناوەوە دەشارنەوە"