𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟴

372 70 360
                                    

{ there's always a light at the end of the tunnel }

..

Sora's pov

داپیرە کوڕەکەی بەڕێز کیم ناوی چییە؟
"لە داپیرەم پرسی کاتێک لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانیشتبووین"

- کوڕە گەنجەکەی کۆشکەکە؟
"داپیرە پرسی"

بەڵێ ئەو
"وەڵامم دایەوە"

- تایهیۆنگ، کیم تایهیۆنگ
"داپیرە وتی"

بە نەفرەت بێت خۆیەتی، دڵخۆشم کە نەیتوانی ڕووخسارم ببینێت پاش ئەوەی دەرگاکەی کردەوە ڕامکرد بۆ جاری دووەم ڕزگارم بوو بەڵام نازانم بۆ جاری سێیەم.
"هەناسەیەکی بێزاریم هەڵکێشا دوای بیرکردنەوەکانم"

- بۆچی بەم شێوەیە هەناسە هەڵدەکێشیت؟
"داپیرە پرسی"

هیچ تەنها کەمێک ماندووم

سوپاس بۆ خواردنەکە من دەڕۆم دەخەوم،

شەو شاد داپیرە

- شەو شاد.
"داپیرە وتی و زەردەخەنەی بۆ کرد"

ــ
خەریکی شۆردنی ددانەکانم بووم بەردەوام بیرم لێ دەکردەوە بۆچی پێویستە خاوەنی ئەو کۆشکەی کاری لێدەکەین هاوپۆل بێت بۆچی؟؟، چی دەربارەی ئەوەی ئەگەر بیزانێت؟ چی ئەگەر قوتابخانە زانیان ئەو کاتە بۆرا چی دەکات؟؟

ئاهــ نەخێر تەنانەت نامەوێت بیریشی لێبکەمەوە کە ئەوە ڕوودەدات
"ددانم شۆرد و ڕۆیشتمەوە ژوورەکەم"

دوای خۆ گۆڕینم پێش ئەوەی بخەوم لە بەرامبەر وێنەی خێزانەکەم دانیشتم کە ئەمە بووە بە ڕۆتینێک هەموو شەوێک پێش خەوتنم لەبەردەم وێنە سارد و بێ هەستەکەیان دابنیشم و قسە بکەم.

دایکە، باوکە، ئێوە باشن؟لەوێ دڵخۆشن؟، تەنھا دڵخۆشی ئێوە ھەموو شتێکە بۆ من، ئێوە نیگەرانی من مەبن ھەوڵدەدەم باشبم وە دەتوانم بە باشی خۆم بگونجێنم لەگەڵ شتەکان وە دەربارەی ھاوڕێکانم ئێستا دوو ھاوڕێم ھەیە بەڵام ھێشتا دوو دووڵم ئەترسم کە لێم دوورکەونەوە ھەر کە زانیان من ھەتیوم و ژیانێکی لەو شێوەیە ئەژیم، لۆمەی خۆتان مەکەن بۆ ئەوە لەوانێیە ھەر لە چارەنووسم نووسرابێت کە پێویستە بەو شێوەیە بژیم، پێم وابێت دووبارە زۆرم وت ئێستا ئەڕۆم و دەخەوم بەیانی پێویستە زوو ھەڵبستم و بخوێنم کەواتە شەوتان شاد.

خۆشمدەوێن لە بیری مەکەن.
"فرمێسکەکانم لە نێو چاوەکانم پەیدا بوون"

ڕووناکییەکانم کوژاندەوەو ڕۆیشتمە نێو جێگاکەم ڕێگەم دا فرمێسکەکانم بێنە خوارەوە، تەنھا بە بێدەنگی لە ژێر پێخەفەکەمدا فرمێسکم دەڕشت..

Shine again➰Where stories live. Discover now