{ I want your heart because you stole mine }
..
Taehyung's pov
کەواتە بیرۆکەت پێیە؟
"لە یۆنگیم پرسی"- پێم وابێت؟
"یۆنگی وتی"کەواتە بیڵێ!
- ناوی هەموویان لەسەر وەرەقەیەک ئەنووسین و پاشان ناوی کەسێک ڕادەکێشم و کێ دەرچوو بەیانی لەگەڵ تایهیۆنگدا چوونە دەرەوە تێک دەدەن.
"یۆنگی وتی"خولەکێک من بۆچی؟
"بە تێنەگەیشتنەوە پرسیم"- تۆ نوێنەری پۆلیت دواتر ئەگەر درۆش بکەیت مامۆستا بڕوات پێدەکات بەڵام ئەگەر من وابکەم و درۆ بکەم مامۆستا بڕوا دەکات؟
"یۆنگی وتی"کێشە نییە وەک نوێنەری پۆل دەبێت بیکەم.
- کەواتە کەس هەیە ناڕازی بێت لە بیرۆکەکەم!
"یۆنگی پرسی لە هەمووان"- پێویست بەوە ناکات تەنها من بەژدار دەبم و تەواو
"بۆرا وتی''- نەمپرسی کێ دەیەوێت بەژداری بکات؟ پرسیم کە کەس ناڕەزایی هەبێت؟
"یۆنگی وتی"- بە نەفرەت بیت
"بۆرا بە هێواشی وتی"- خولەکێک!
"سۆرا وتی"بەڵێ!
"ڕووم گێڕا بەرەو سۆرا"- چۆن تەنها دوو کەس دەتوانێت چوونە دەرەوە تێک بدات!، بە لایەنی کەمەوە پێویستە چوار کەس بێت؟
- چوار کەس بۆ؟
"یۆنگی پرسی سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ سۆرا قسە ناکات"- بە ڕای من پێویستە کەسێک لە کاتی ڕۆیشتندا خۆی بکات بە نەخۆش وە کە هەموویان لەو کۆبوونەوە دووانەکەی تر ڕابکەن وە کەسێکیش بڵێت کە ئەوان دیار نەماون، ئەمە بیرۆکەی منە!
"سۆرا بیرۆکەکەی خۆی باس کرد و هەمووان گوێیان دەگرت"من بە دڵمە.
"دەستم بەرز کردەوە"- باش کەواتە ناوی دوو کەس دەردەکەم، من ئەوە دەبم کە هەواڵیان لێدەدات وە تایهیۆنگیش، کەواتە دوو کەسی تر.
"یۆنگی وتی"کەس قسەی نەدەکرد وەک بڵێی هەمووان ڕازی بوون بەوە.
- بیرۆکەکەت لە کوێوە بۆ هات؟ وەک بڵێی پێشتر بیرۆکەکەت دانابێ وا هەمووان ڕاستەوخۆ ڕازی بوون؟
"بۆرا وتی"- هێی باسی چی دەکەیت؟
"سۆرا وتی بە تێنەگەیشتنەوە"- کەواتە چی ئەگەر تۆ "بی" بیت؟
"بۆرا وتی بە دەنگی بەرز"
YOU ARE READING
Shine again➰
Romance"لە قوڵای زەردەخەنەیەکی سارددا، نهێنییەکان وەک سێبەر دەمێننەوە و ڕووبەری بێتاوانی تاریکی ناوەوە دەشارنەوە"