{ sitting alone better than sitting with people who hurt you }...
Sora's Pov
ئیمڕۆ کۆتا ڕۆژی ماتەمینییەکەی خێزانەکەم بوو،جلە ڕەشەکانم داکەند و خۆم گۆڕی
هێشتا هەموو شتێک وەک خەون وایە لە ماوەی شەو ڕۆژێکدا ژیانم بە تەواوی گۆڕا بە تەواوی وێران بوو،تەنها دوو کەسم ماوەتەوە ئەویش داپیرەم لەگەڵ براکەم
گەڕامەوە ماڵەوە ئەو شوێنەی هەموو یادگارییەکانمی تیا کۆبۆتەوە،لەگەڵ بینینی هەر سوچێک یادگارییەکم بیر ئەکەوێتەوە، خێزانەکەم بیر ئەکەوێتەوە کە چەند بەختەوەر و دڵخۆش بووین.
دووبارە نەمتوانی ڕێگری لە فرمێسکەکانم بکەم لە کەوتنە خوارەوەیان.جلەکانی دایک باوکم کردە باوەشم و تێر بۆنم کردن،
ھیوادارم لەوێ ئاسوودە بن.
ئەوانەیکە ویستم کردمە نێو جانتایەک و شتەکانی خۆم کۆکردەوە،پێشتر نەنکم مەزادەیەکی هێنابۆیەوە سەر ماڵەکە کە هەموو شتەکانی پێکەوە کڕی وە پارەکەی دا بە نەنکم،باوکم قەرزێکی زۆری لەسەر بوو بەهۆی ئەوەیکە ویستی کۆمپانیایەک دابمەزرێنی وە بەڵێنی یا کە کۆمپانیاکەی دامەزراند پارەکان ئەداتەوە،بەڵام نەیتوانی بگاتە ئەو ڕۆژەی کە کۆمپانیاکە دا ئەمەزرێنێت.
بۆ کۆتا جار سەیری ژوورەکانم کرد و جێم ھێشت لەگەڵ ھەموو یادگارییەکانم.
..
ڕۆیشتمە لای داپیرەم ئەو لە کۆشێک کار دەکات وە ھەر لەوێ خانوویەکی پێدراوە تا تێیدا بمێنێتەوە خانووەکە لە ناو باخچەی پشتەوەی کۆشکەکەیە،خانووەکە لە سێ ژوور پێکھاتبوو داپیرەم ژوورێکی تایبەت کردبوو بە من
لەوێ ھەموو شتەکانی خۆم دانا و وێنەی دایک و باوکم و یون جێی'م لەسەر مێزە بچوکەکەم دانا.داپیرەم ھاتە ژوورەوە فرمێسکەکانم سڕی
- خواردنم ئامادە کردووە وەرە بیخۆ ماوەی سێ ڕۆژە ھیچت نەخواردووە
"بە ھێمنی وتی و ڕۆیشتە دەرەوە لە ژوورەکە"سوپاس،ئێستا دێم
"دوای قسەکانم ڕۆشتمە چێشتخانەکە"لەسەر مێزەکە دانیشتم و دەستم کرد بە نان خواردن
دوای کەمێک لە تەواو بوونی خواردنەکەم داپیرەم لە بەرامبەرم دانیشت
- سۆرا باوکت قەرزێکی زۆری لەسەرە پێم باشە پارەی خانووەکە بدەیتەوە بە خاوەن قەرزەکان
منیش وای لێ ئەکەم سەرەڕای ئەوەش قەرزێکی زۆرتر ئەمێنێت بیدەمەوە
- منیش ئەوەندەی بتوانم یارمەتیت ئەدەم
"توند دەستەکانی سۆرای گرت"
YOU ARE READING
Shine again➰
Romance"لە قوڵای زەردەخەنەیەکی سارددا، نهێنییەکان وەک سێبەر دەمێننەوە و ڕووبەری بێتاوانی تاریکی ناوەوە دەشارنەوە"