{ your eyes make me shy. }
..
نزیکی ئێوارە بوو لە قوتابخانە تەواوبووین وتیان کە هەموومان پێکەوە بڕۆینەوە، بەڵام من پێویست بوو کە بڕۆم بۆ مارکێتەکە، وە تا ئەوێ دوام کەوتن.
- تایهیۆنگ ئایە خواردنم بۆ دەکڕیت؟
"یۆنگی دووبارە دەستی کردەوە بە پرسیار کردن"- بەڵێ!
"تایهیۆنگ وتی بە بێزاری چونکە تەنها دەبوو وەڵامەکەی بەڵێ بێت"ڕۆیشتمە نێو مارکێتەکەو کارمەندەکەی تر ڕۆیشت، ئەوان لە دەرەوە دانیشتن، چاکەتەکەم لەبەر کردوو دەستم کرد بە خاوێن کردنەوەی ئەوێ.
- بیدە بە من دەیکەم.
"تایهیۆنگ وتی هەر کە هاتە ژوورەوە"سوپاس دەتوانم ئێستا بە تەواوی باشم.
"وتم"- کەواتە وەرە لەگەڵ ئێمە دابنیشە شتێک بخۆ.
"تایهیۆنگ وتی و خەریکی هەڵگرتنی خواردن بوو"من پێویستە ئێرە پاک بکەمەوە هەروەها برسیشم نییە ئێوە چێژی لێ ببینن.
"وتم"- هێی مەبەستت چییە؟ خواردنی نیوەڕۆشت لەگەڵ ئێمە نەخوارد؟
"تایهیۆنگ وتی و ڕووی وەرگەڕاند بەرەو سۆرا"برسیم نییە کەواتە چیبکەم؟
- نەخێر تۆ ناتەوێت لەگەڵ ئێمە خواردن بخۆیت.
هێی وانییە کێ وای وت؟
- من!
واهـــ
"وتم و دەستم کردەوە بە کارەکانم"- ئێمە لە دەرەوەین دواتر پارەکەی دەدەم
"تایهیۆنگ وتی کاتێک خواردنەکان لە نێو دەستەکانی بوو"کێشە نییە.
"وتم"
..ماوەیەکە ئەوان ڕۆیشتوون، تایهیۆنگ پێداگر بوو لەوەیکە بمێنێتەوە بەڵام نەمهێشت، کانۆلاکەم لە دەستم لێکردەوە نابێت داپیرە بەم شێوەیە بمبینێت گەر نا نیگەران دەبێت.
خواردنە بەسەرچووەکانم کۆکردەوەو پاشان نێو مارکێتەکەم خاوێن کردەوە بۆ ئەوانە نزیکەی نیو کاتژمێرم پێچوو.
هەندێک لە خواردنەکانم کردە نێو گیرفانم ئەوانی تریش بۆ نێو زبڵەکە.
ڕووناکییەکانم کوژاندەوە پاشان مارکێتەکەم قوفڵ دا وە ڕۆیشتم.
ڕۆیشتمە باخچەکەی نزیک مارکێتەکە وەک ئەوەی هەموو کات ئەیکەم لەسەر جۆلانەیەک دادەنیشم و باسی شتەکان دەکەم کە ڕوویداوە.

YOU ARE READING
Shine again➰
Lãng mạn"لە قوڵای زەردەخەنەیەکی سارددا، نهێنییەکان وەک سێبەر دەمێننەوە و ڕووبەری بێتاوانی تاریکی ناوەوە دەشارنەوە"