𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟱

211 38 216
                                    

{ My eyes met many eyes but only got lost in your eyes. }

..

Taehyung's pov

جەستەم هەستی بە ئازار ئەکرد، چاوەکانم بە هێواشی  کردەوە،

واهــ من کەی خەوم لێ کەوت؟

سەیری کاتژمێری مۆبایلەکەم کرد

12:02 خولەک!!

تا کاتژمێر شەشی بەیانی بەخەبەر بووم، سۆرا هێشتا نووستبوو وە توند دەستی بە پێخەفەکەی منەوە گرتبوو

پێم وایە کە دەترسا شەو بۆیە، وە ئاگام لێ بوو ئەو کاتە هێشتا نەخەوتبووم، بڕوا ناکەم هێشتا بەو شێوەیە ماوەتەوە؟

کاتێکیش دەخەوێت جوانە؟

دوای کەمێک لە سەیرکردنی بە هێواشی لە جێگاکەم هەڵستام و لە چادرەکەم هاتمە دەرەوە.

- واهــ نیوەڕۆ باش بەڕێز تایهیۆنگ؟
"یۆنگی وتی هەر کە تایهیۆنگ هاتە دەرەوە"

دەنگت نزم بکە.
"وتم"

- ئێوە چیتان کردووە وا تا ئێستا نووستوون؟
"یۆنگی وتی و بزەیەکی کرد"

دەمت دابخە ڕەنگە تۆ شتێکت کردبێت تا وا بیر ئەکەیتەوە؟
"وتم بە پرسیارییەوە"

- هێی دوێنی سۆرا نەخەوتووە بێگومان ماندووە!
"می سون وتی"
...

بیست خولەک دوای من سۆرا هاتە دەرەوە، جلی نوێی پۆشیبوو دووبارە هەمان ئەو شێوازەی خۆی، سێچارەکێکی بێجی لەگەڵ تیشێرتێکی کاکاوی تۆخ. وەک هەموو کات جوانبوو بەڵام دەمەوێت بۆ جارێک بیبینم کە درێسێک بپۆشێت!

می سون خواردنی ئامادەکردبوو دانیشتین و خواردنەکەمان خوارد،

سۆرا بێدەنگ بوو گەر قسەیەکیشم بکردبا ئەو سەیری منی نەدەکرد پێم وایە شەرمەزارە؟ واهــ گەمژە چۆن وات لێکردووە شەرمەزار بێت.

- شەو چی ڕوویداوە هەردووکتان بێدەنگن؟ ئایە ئێوە شتێکتان کردووە؟
"یۆنگی وتی"

سۆرا دەستی کرد بە کۆکین.

- ڕاست دەکەم ئێوە شتێکتان کردووە!!، چیتان کرد؟
"یۆنگی وتی بە خێرایی"

هێی دەمت دابخە؟ هیچمان نەکردووە گەر شتێکیشمان کردبێت پەیوەندی بە تۆوە چییە؟
"وتم و بە بێزاری سەیرم کرد"

- کەواتە کردووتانە؟
"یۆنگی وتی"

تەنها چاوەکانم بچووک کردەوە بۆی وە بێدەنگ بوو ئەو لێم تێدەگات کاتێک چاوەکانم بچووک دەکەمەوە.

Shine again➰Where stories live. Discover now