𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟭

355 64 223
                                    

{ promise are the sweetest lies }

..

Sora's pov

لە نەخۆشخانە لەسەر کورسی چاوەڕوانییەکە دانیشتبووم چاوەڕێم دەکرد ئەنجامەکان دەرچن، داپیرە ھێشتا بێھێۆشە و بە ئاگا نەھاتۆتەوە.

ئەنیشکم لەسەر ئەژنۆم دانابوو سەیری خوارەوەم دەکرد فرمێسکەکانم بەردوام بوون لە ھاتنە خوارەوە.

چیبکەم ئەگەر داپیرە شتێکی بەسەر ھات؟تەنھا ئەوم ھەیە ئەگەر ئەویش شتێکی لێبێت دەمرم.

- سۆرا؟؟

سەرم بەرز کردەوەو بینیم جۆنگ کووکە، لە ڕاستیدا پەیوەندیم پێوە کرد چونکە پێویستە کەسێکم لەگەڵدا بێت و تەنھا ئەوم ھات بە مێشکدا.

- چیبووە چی ڕوویداوە؟
"جۆنگ کووک بە خێرایی وتی و ھاتە لای دانیشت"

نازانم ھەر کە گەڕامەوە بینیم لەسەر زەوییەکە کەوتووەو ماڵەکە ھەمووی دراوە بە یەکدا.
"فرمێسکەکانم بەردەوام دەھاتنە خوارەوە"

چیبکەم ئەگەر داپیرەم شتێکی لێھات؟؟

- ھەموو شتێک باش دەبێت و داپیرەش ھەڵدەستێتەوە
"فرمێسکەکانی سڕی و باوەشی پێدا کرد"

ئەگەر داپیرەشم جێمبێھێڵێت من دەمرم
"دووبارە فرمێسکەکانم ھاتنەوە خوارەوە"

- ھەموو شتێک باش دەبێت داپیرەش ھیچی لێنایەت.
"دەستی بە پشتی سۆرادا دەھێنا بۆ ئارام کردنەوەی"

ھەر کە پزیشکەکە لە ژوورەکە ھاتە دەرەوە بە خێرایی ھەڵستامەوە.

پزیشک داپیرەم چۆنە؟زیانی بەرکەوتووە!
"بە خێرایی پرسیم"

- لە ڕاستیدا تەنھا سەری ئازاری پێگەیشتووە و شتێکی گەورە نییە کە لێی بترسیت.

سوپاس بۆ خودا
"ھەناسەیەکی ئارامیم دایەوە"

- پێویستە تا بەیانی لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.
"پزیشکەکە وتی و ڕۆیشت"

بەڵێ سوپاس.

- سوپاس بۆ خودا کە باشە
"جۆنگ کووک وتی و ھەناسەیەکی ئاسوودەی دایەوو"

سەیری کاتژمێرم کرد 1:22 خولەک بوو.

ببورە جۆنگ کووک بەم شەوە تۆم بانگ کرد بەڕاستی سەرم لێ شێوا بوو.

- ھێی قسەی وا مەکە داپیرەی تۆ داپیرەی منیشە، وە ئەگەر بە من نەڵێیت بە کێ دەڵێیت؟

Shine again➰Where stories live. Discover now