" گریان "

326 55 106
                                    


: تۆ تاکە کەس نیت کە بتەوێ ئەوانی تر دلخۆش بکەیت

وأم وت بەبێ گوێدان بەوەی ئازارم دەدات

بۆ چەند چرکەیەک بە بێدەنگی سەیری کردم

دەستەکانی هێنایە خوارەوە

: بلوزەکەت دابنێ و بهێلە برینەکەت پاک بکەمەوە

چومە سەر جێگاکە دانیشتم

بلوزەکەی بەری دڕاند و ماسولکەکانی پیشاندا

تای : بەردەوام دەبیت لە سەیرکردن؟

پالکەوت لەسەر سک

نەخێر... بیر لە چی دەکەمەوە؟!

خێرا دەستم کرد بە پاکردنەوەی برینەکەی

شوێنی دارەکان بە بەهێزی دەرچوونە
بەجۆرێک کە شوێنەواری هەرگیز ون نابێت...

ئایا ئەو بەردەوام بەم شێوەیە ژیاوە؟!
لە مندالیەوە تاکو ئێستا... ئازاردراوە... گالتەی پێکراوە
دەبێت چەندە تەنها بوبێت؟!

تای : ئەوە ئەگریت؟!

دلۆپە فرمێسکەکانم کەوتنە سەر پشتی

خێرا دانیشت لەسەر جێگاکە

شەرمەزارکەرانەیە

تای : بۆ چی دەگریت؟ ؟!
فرمێسکەکانمی سڕیەوە

: بۆچی سزا درایت؟!

تای : چونکە من نامەوێت کەسێکی تر باجی هەلەکانم بدات!

: کەوایە بۆچی شەڕت کرد؟! سەیرکە چیت لێهاتووە؟!برینەکانت بە ئازارن و شوێنەوار جێدێلن.. نامەوێت ببینم کە ئازار دەدرێیت... رقم لێیە... رقم لە براکانتە.

تای : بەڕاستی تۆ بۆ من دەگریت؟!... چەندە نامۆیت؟ ساتێک لێم دەترسیت و خۆت بەدوور دەگری.. ساتێکیش بۆم ئەگریت؟!

لەوکاتەدا خۆشم سەرسام بووم...ئەمزانی کە جوان نییە لەبەردەم ئەودا بگریم بەلام فرمێسکەکانم نەدەوەستان

تای : ئاڤا...

بە دەنگێکی ئارامەوە وای وت و بەردەوام بو لە سڕینەوەی فرمێسکەکانم

تای : بۆچی وام لێ ئەکەیت؟!

: چی؟!.

تێنەگەشتم لەو قسەیەی.... بەلام لەناکاو منی پالکەواند لەسەر جێگاکە و سەیری چاوەکانمی ئەکرد

وەک ئەوەی ئامادە بێت ماچم بکات... چاوەکانم توند داخست و لێوەکانم قوتدایەوە

نەمئەزانی بۆچی وا ئەکەم بەلام... ئەوەی بیرم لێ ئەکردەوە وانەبوو...

روومەتی ماچکردم

بەردەوام بوو لە ماچکردنی بچوک بچوک لەسەر روخسارم

پالمنا و وأم کرد بوەستێت

هەلسامەوە

: م..ن...من...هێشتا تەواو نەبوومە لە پاکردنەوەی بریبەکەت

هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now