" سور "

331 54 107
                                    


گەڕاینەوە سەر جێگا و پالکەوتم

نزیک بویەوە لێم

ویستم هەلسم

بەلام بە قۆلێکی شانمی گرت

تای : پالکەوە و رێگەم بدە لە باوەشت بگرم

دەستی لەسەر شانم لادا و بە هەردوو دەستی باوەشی لە کەمەرم دا

: بۆچی؟

تای : چونکە من حەز ئەکەم وە دلنیام تۆش هەروا

: چۆن ئەزانیت؟!

بە پرسیارەوە وأم وت

تای : وانییە؟!

ترسام لەوەی بلێم بەلێ و ئەو بیر لەشتی تر بکاتەوە

: کێشە نییە

پالکەوتم

بە دەستێکی چەناگەمی گرت و وای لێمکرد سەیری بکەم

تای : گەر دەستت لێبدەم کێشە نییە؟!

سەیری چاوەکانی دەکرد... دەستی لەسەر روخسارم دانا پاشان شانم

روخسارم تێکچوو

تای : لەو بڕوایە نیم!

: تۆ... گوتت کە هیچ شتێک ناکەم..،!

تای : نەمگوت کە هیچ شتێک ناکەم... گوتم کە هەموو شتێک ئەکەم بۆ دلخۆشیت!

راستدەکا....! ئەو گوتی هەموو شتێک ئەکەم بۆ دلخۆشیت کێ دەزانێت مانای چییە؟!






هەلسام لەسەر جێگاکە بە خێرایی

: من.. برسیمە... ئەی تۆ؟!

سەیرم کرد

تای : منیش زۆرم برسییە!

بەخەندەیەکی شەیتانییەوە وای وت وەک بلێی برسی بێت بۆ شتێک جیا لە خواردن

پشتگوێم خست

:من ئەڕۆم نانی بەیانی ئەخۆم

چومە دەرەوە لە ژوورەکە

___________

لەکاتی نانخواردن تای بەردەوام بیری لای ئاڤا بوو
هەرکاتێک چاوی هەلدەگرت بۆ سەیرکردنی لەهەمان کات ئاڤاش چاوی لەسەری بوو

بەخێرای سەری داخست

تای تەواو هەستێکی جیاوازی هەیە... کە هەرگیز ئەم هەستەی نەبووە بەرامبەر کەس... ئایا ئەو ئاشقی بووە؟!

چیتر خۆی پێ نەگیرا و هەلسا

تای : من دەڕۆم کارێکم هەیە

بەبێ ئەوەی چاوەڕێی ولامی ئاڤا بێت ئەوێی بەجێهێشت

سەیرە چی ڕوودەدات؟!

چووە باخچەی کۆشکەکە و لەوێ هەموو شازادەکان کۆببونەوە

لەگەل گەشتنی تای بۆ ئەوێ هەموو شازادەکان بە ڕوخسارێکی پڕ رقەوە سەیریان دەکرد جگە لە جیمین کە بە خەندەیەکی ترسێنەرەوە سەیری دەکرد

هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now