" گەشتی لەناکاو "

328 42 30
                                    

تای چاوەکانی بڕیبوو لە ئاڤا بەبێ ئەوەی سانیەیەک لایببات تەنها خودا دەزانێت چەندە ئاڤای خۆش دەوێت بەلام نایەوێت ئازاری پێبگات بەهۆی ئەو شەیتانەی لەناخیدایە بەهەمان شێوە ئەویش ئاڤای بە دڵە بەلام تەنها جیاوازی ئەوەیە شەیتانەکە گرنگی بە هەستەکانی ئاڤا نادا لەکاتێکدا بۆ تای گرنگە

: هەموو شتێک باشە؟... گوێم لێبوو پاشا حالی خراپە؟

تای هاتەوە هۆش خۆی و بیری کەوتەوە کە چ کێشەیەک چاوەروانێتی

تای : ئاڤا خێرا بگەڕێوە و هەندێک جل کۆبکەوە بەزوترین کات کۆشکەکە جێدێلین

: بەلام... ؟!

تای : لە ڕێگادا بۆت باس ئەکەم

ئاڤا گەڕایەوە ژورەوە

ئیلیاس : گەورەم هەموان ئامادەن

تای : چی دەربارەی ئۆلیڤەر؟ هیچ زانیاریەکی لایە؟

ئیلیاس : بەلێ گەورەم گوتی کە شازادە نامجون پلانی داناوە لەگەل شازادە جیمین بەیەکەوە بۆ کوشتنت و دواتر شازادە جیمینیش ئەکوژێت بۆ بەدەستهێنانی تەختی پاشایەتی

تای : چی زیاتر هەیە؟

ئیلیاس : بەلێ گەورەم هەروەها هاوپەیمانی بەستوە لەگەل چەند شانشینێکی تر بۆ بەرەنگاربونەوەت وابزانم پێویستە ئێمەش ئەوە بکەین

تای : باشە





Pov ئاڤا

ئێلڤا و لیدیا زۆر نیگەران بوون کاتێک دەربارەی ئەو بارە لەناکاوەیان بیست و جلەکانیان بۆ ئاڤا دەپێچایەوە

ئاڤا : نیگەران مەبن هەموو شتێک باش دەبێت

گەڕامەوە باخچەکە بۆلای تای بەلام پێدەچێت زۆر سەرقالی قسە کردن بێت لەگەل ئیلیاس هەرگیز نەمبینیوە ئەوەندە قسە بکات..... هەموو شتێکی تەنها لە چەند وشەیەکی کەم کۆتایی پێهێناوە بەلام دەبێت بابەتەکە گرنگ بێت..

ئۆلیڤەر : خاتوونم؟

سەیری لای راستم کرد ئۆلیڤەر بە خەندەیەکی درەوشاوە وەستابوو

ئۆلیڤەر : ئەسپی ڕەش یاخود سپی؟

چییی؟! وا بیر ئەکاتەوە من بەتەنها بچمە سەر ئەسپەکە؟.... ڕەوایە کە هەموو شازادەکان دەزانن چۆن ئەسپسواری بکەن بەلام باوکی من پیاوێکی وا نەبوو رێگەم پێبدات زیاتر وەک زیندانیەک بووم نەک شازادەیەک

تای : ئەو لەگەل من ئەبێت

خەندەیەکی گەورەی کرد و ڕۆشت


چوینە سەر ئەسپەکە

تای : خۆت توند بگرە خێرا ئەبین

توند قۆلم لە کەمەری ئالاند

بەلام دیار بوو کە لەبەر من ئەوەندە خێرا نەبوو

: تکایە لەبەر من درێژە بە گەشتەکە مەدە و خێرا بڕۆ

تای : دلنیایی؟

: بەلێ باش ئەبم

دەستی کرد بە خێرا بوون بەلام هەرگیز لەو بڕوایە نەبووم بەم شێوەیە بێت وەک ئەوەی کە بفڕین وابوو  هەرچی بەربەست و دار یاخود کانیەکان ئەوەندە خێرا لەبەر چاو و ئەبوون وای ئەکرد گەدەم تێک بچێت


: تکایە بوەستە

نازانم گەر گوێی لێم بووبێت یاخود نا

بەلام وەستا

خێرا هاتمە خوارەوە و چونە پانی دارێک ئەوەی لە گەدەم باو هێنامەوە

هات و قژمی کۆکردەوە بە دەستێکی و بە دەستەکەی تری دەستی بە پشتمدا دێنا

: پێویست ناکا

خێرا وتم پێش ئەوەی جارێکی تر برشێمەوە

تای : کێشە نییە







دەمم سڕی و سورامەوە تەواوی پاسەوانەکان وەستابوون و سەیری منیان ئەکرد زۆر هەستم بە شەرمەزاری کرد خێرا یەکێک لە پاسەوانەکان بوتلێک ئاوی پێم دا و خواردنەوە

تای : پێویست بوو پێم بلێی کە هێواش تر بڕۆم

نەمدەویست لەبەر من گەشتەکە درێژە بکێشێت بەلام تێکمدا

















هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now