" گەڕانەوە "

374 36 52
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.

دوای دوو هەفتە






بەبێ ئەوەی هیچ هەوالێک هەبێت لەلایەن تای و جەنگەکە لە قەلای پاشای خوێنمژ مامەوە
وە ئۆلیڤەریش چاک ببویەوە و لەوێ بوو لەگەلم
بەلام تاکو ئێستا نەمتوانیوە بەتەواوی خواردن بخۆم و بخەوم لەبەر قەلەقی و ترسم دەربارەی جەنگەکە و ئاخۆ چی بەسەر هاتووە تای
بۆچی ئەوەندەی پێچوو بێگومان یاخود لەگەل خوشکەکانی پاشا قسەم دەکرد یاخود بە تەنها لە ژورەکەم دەبووم
هەست بە نامۆی دەکەم لێرە.... تای کەی دەگەڕێیتەوە؟

ئالۆزی و دەنگە دەنگێک هات لە خوارەوە و خێرا رامکرد لە ئەگەری گەڕانەوەی تای.....

...... بەلام پاشا و چەند سەربازێکی بە برینداری بوون

جۆرجیا و ئەسینا خێر ڕایانکرد بۆ لای براکەیان و لە باوەشیان گرت نیگەرانی بوون دوای دوو هەفتە بەم شێوەیە گەڕاوەتەوە

خێرا نزیک بومەوە

: ببورە بەلام تای لەکوێیە؟ بۆچی نەگەڕاوەتەوە؟

پاشا : ئەوان لەنێو ئاگردا سوتان

جۆرجینا : چییی؟! تای یش سوتا؟

پاشا : بەلێ.... بەدەگمەن توانیمان رزگارمان بێت.....براکەی نامجون بەتەواوی پلانێکی بەهێزی بۆ داڕشتبوو

: نابێت وابێت.... ئەو گوتی کە دەگەڕێتەوە.... مەبەستت چییە سوتاوە شتی وا نابێت...!؟

پاشا :لە پاسەوانەکان بپرسە

سەیری پاسەوانەکانم کرد بە چاوێکی پڕەوە

سەریان دانەواند وەک بلێی هیچ ئەگەرێکی تر نییە جگە لە مردنی......












چاوەکانم کردەوە......جۆرجینا و ئەسینا لەلای سەرمەوە بوون و منیش لە جێگاکەم بووم

چاوەکانی جۆرجینا ئاوسابوون وەک بلێی هاوسەری ئەو مردووە نەک من......

بەلام کە ئەوم بینی لە گریان زیاتر هیچم بۆ نەکرا

ئەسینا : ئارامبەوە ئاڤا تکایە
جۆرجیناش لەبەر خۆیەوە بەردەوام بوو لە گریان

ئەوەندەی دەمتوانی هاواری ناویم دەکرد... تای.... تۆ بەلێنت دا.... دەگریام و ڕەتم دەکردەوە کە ئەوە ڕاستی بێت.... ناتوانم بیر بکەمەوە چیتر ئەو نییە چیتر کەسێک نییە غیرەی لێبکەم لەبەر ئەوەی خۆشم دەوێت.....ئیتر ئەو نییە

هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now