" مەترسی "

307 44 52
                                    

لیدیا خەریکی شوشتنی ڤژم بوو 

دوای ئەوەی تای ژورەکەی جێهێشت تا کەمێکی تر بخەوم

هەستم ئەکرد ئەیەوێت قسە بکات بەلام نازانێت چۆن دەست پێ بکات

: ماچی کردم....

لیدیا : بەڕاست؟! لەکۆتایدا......چیتر؟

: هیچی تر

لیدیا : تەنها ماچێک؟!

:بەلێ.... گوتیشی ئەیەوێت خێزانێک دروست بکەین

لیدیا :کەوایە داوای منالی کردووە!....

: ئهمم.... چۆن هەستێکە؟! کاتێک ئەبیت بە دایک؟

لیدیا :بێگومان ئەرکی قورسە بەلام زۆر خۆشە بوون بەدایک....

: بەلام هێشتا ئامادە نیم

لیدیا : بێگومان گەورەم زۆر باشە لەگەلت گەرنا هیچ پیاوێک ئەوەندە چاوەڕێی هاوسەرەکەی نەدەکرد تا ڕازی بێت

: راستە

لیدیا : هممم پیاوێکی قۆزە و بەهێزە هەرچی خزمەتکارە باسی ئەکەن.....

بۆ ساتێک بیری کەوتەوە چی گوت

لیدیا : ببورە... مەبەستم

: کێشە نییە... وەک ئەوەی نەزانم


دواتر ئێلڤا هات و ستایلی ئەو ڕۆژەی بۆم دانا و جلەکانی لەبەرکردم ماوەیەکی زۆر ئەبێت لەوکاتەوەی ئەو جلی رۆژانەمی هەلئەبژارد و ڤژمی چاک ئەکرد
بەتەواوی دەزانێت چۆن وام لێبکات جوان دەرکەوم



سەیری ئاوێنە کەم کرد

: تۆ ناوازەیت ئێلڤا..... بەلام بە بۆنەیەک ئەو جلە؟

ئێلڤا : هیچ شتێک خاتوون تەنها دەبێت جوان دەربکەویت کاتێک هاوسەرێکی قۆزت هەیە

چاوی داگرت

جلێکی ڕەنگ سوری خوێنی بوو کە سەر سینگەکەی بە مرواری پرکرابوو

چومە باخچەکە

: ت...گەورەم لەکوێیە؟

? : ئەو چوو بۆلای شازادە چونکە پاشا تەندروستی باش نییە

گەر پاشا تەندروستی باش نەبێت بێگومان دەبێت منیش بچم




چووم بۆ مالی شازادە..... پێش چونە ژورەوەم یەکسەر یوگیۆمم بینی

یوگیۆم: سلاو خاتوون

: سلاو یوگیۆم مامەت لێرەیە ؟

یوگیۆم : نەخێر لەگەل باوکم چونە کۆشکی باپیرەم.... بەلام خاتوون....

: چییە؟

یوگیۆم : تکایە ئاگاداری مامەم بە چونکە گەر باپیرە بمرێت باوکم هەموان ئەکوژێت

ئەمە چ خراپەیەکە ئەیکات بۆ بەدەست هێنانی تەختی پاشایەتی....

? : خاتوونم

سەیری دواوەم کرد

پیاوێکی چوارشانە بوو...بێگومان بەپێی جلەکانی بێت ئەبێت کەسێکی پلە بەرز بێت

? : خاتونم بۆتۆ سەلامەت نییە لێرە بیت... هیچ کام لە شازادەکان لێرە نین وە بێگومان هیچ کەسێکی تر جگە لەوان ڕێگەپێدراو نییە بچێتە کۆشک لە ئێستادا

هەستم کرد پێشتر بینیومە

: ئایا پێشتر یەکمان دیوە؟

ئیلیاس : بێگومان خاتوونم من پاسەوانی تایبەتم لەلای گەورەم و ڕۆژی هاوسەرگیرییەکە ئێوەم گەیاندە مالەوە

: ڕاست ئەکەی... بەلام بۆچی تۆ لێرەیت؟ ئایا بەدوای منەوەیت؟

ئیلیاس : بەو پێیەی گەورەم خۆی لێرە نییە لەسەر منە کە چاودێریت کەم و بتپارێزم... کەوایە تکایە با بگەرێینەوە


گەڕاینەوە بۆ باخچەکەی خۆمان

بۆچی ئەکرێت ئەم خراپەکادیە ڕووبدات لەکاتێکدا پاشا ئەمرێت؟... نیگەرانی تایم

: شازادە سەلامەت ئەبێت؟

ئیلیاس : بێگومان خاتوونم نیگەرانمەبە

? : ئیلیاس....

پیاوێکی تر نزیک بویەوە لێمان

و باوەشی بە ئیلیاس دا کرد

ئیلیاس : لەکۆتایدا گەڕایتەوە ئۆلیڤەر

ئۆلیڤەر : بەلێ ماوەیەکی زۆرە.... هەر کە پاشا مرد ئیتر شوێنی من ئێرەیە لەلای گەورەم

ئیلیاس : ناتوانین دلنیا بین کە دەمرێت یان نا جارێ!

ئۆلیڤەر : بێگومان گەر بەیانی نەبێت دوو بەیانی هەر دەمرێت.. چونکە زۆر خراپە حالی

: گەر پاشا بمرێت چی ڕوودەدات؟

ئۆلیڤەر :... ئێ... هیچ شتێک تەنها لەلای گەورەم ئەبین هەرئەوەندە


بێگومان نایلێن کە چی ڕوودەدات

ئیلیاس : گەورەم بەخێربێیتەوە

لەکۆتایدا..... بە سەلامەتی گەڕایەوە جلی شەڕکردنی لەبەرە و خەنجەر لە کەمەری تەواو ئامادەیە بۆ شەڕکردن چەندە بەهێز دیارە لەنێو ئەو جلانەیە.... تەنها سەیری منی دەکرد

تای : بەخێر بێیت ئۆلیڤەر....

دەستی لەسەر شانی دانا

ئۆلیڤەر : سوپاس گەورەم

تای : ئیلیاس دواتر دێمە لای جارێ پێویستە لەگەل هاوسەرەکەم قسە بکەم

ئەوێیان جێهێشت

نزیک بویەوە لەمن و سەیری چاوەکانمی ئەکرد

تای : بۆمن ئاوا خۆت گۆڕیوە هاوسەرەکەم؟

چەناگەمی گرت

تای : زۆر جوان دەردەکەویت وام لێدەکەیت هەموو کێشەکانم لەبیر بکەم

















هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now