" جێهێشتن "

240 44 33
                                    

تای : ئاه، پەڵەکان؟  چاکبوونەوە
بە سادەیی وای وت و جلەکانی لەبەر کرد

:  مەحاڵە، ناتوانن بەو خێراییە چاک بوبێتنەوە و ئەگەر چاکیش بونایەوە پەڵەیان بەجێدەهێشت
هێشتا نەمدەتوانی باوەڕ بکەم

تای : باشە چاکبوونەوە و هیچ پەڵەیەکیان بەجێنەهێشت..... ئێستا، باوکت چاوەڕێ دەکات پێویستە بڕۆم

هێشتا سەرم لێ شێوابوو کاتێک بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆیشتم... مەحالە... ئەوە هەموو شتێک بوو کە مێشکم پێی دەگوتم

دوای خۆشۆرین و ڕازاندنەوە و چاکردنی قژم بە هاوکاری هەندێک خزمەتکار لە ڕێگادا بووم بۆ ژووری نانخواردن
 تای پێشتر ڕۆیشتبوو تا باوکم چاوەڕێ نەکات دەرگای ژووری نانخواردنەکەم کردەوە و چوومە ژوورەوە باوکم لای سەرەوەی مێزەکە دانیشتبوو لە کاتێکدا دایکم و تای لە دیوی درێژی مێزەکەدا بەرامبەر یەکتر دانیشتبوون  لەگەڵ نزیک بوونەوەم تێبینیم کرد کەس ناخوات و کەشوهەواکە گرژ بوو
دەستەکانی تایم لە ژێر مێزەکەدا گرتبوو و دەربڕینی باوکی پێی وتم کە ناڕازییە تەنانەت هەستیان نەکرد کە من چوومەتە ژوورەکەوە
دایکم یەکەم کەس بوو کە سەرنجی دام، بۆیە لە کورسیەکەی هەستا و هاتە لام.

دایکم : ئازیزم زۆر بیرتم دەکرد
  لە باوەشی گرتم بەڵام لەلایەن باوکەوە بڕدرا

باوکم : پەریسا وەک شاژنێک ڕەفتار بکە
  دایکم گرژ بوو و گەڕایەوە سەر کورسیەکەی
  ڕقم لەم شتە بوو، هەرگیز نەیاندەتوانی وەک دایک و باوک مامەڵە بکەن
باوکم زۆر حەزی دەکرد دەسەڵاتی خۆی پیشان بدات و دایکم زۆر لێی دەترسا بۆ ئەوە هەر شتێکی بیەوێت بیکات

باوکم : ئاڤا من و شاژن پێویستە بە تەنیا لەگەڵت قسە بکەین
وتی کاتێک لەگەل دایکم لە کورسییەکانیان هەلسانەوە و دەستیان کرد بە ڕۆیشتن بەرەو ئەو دەرگایەی کە دەچووە ژووری تەنیشت
  چاوێکم خستە سەر تای کە هێشتا وەک پەیکەرێک دانیشتبوو  سەری بەرز کردەوە و دەربڕینی دەموچاوی دڵی منی تەنگ کرد

باوکم : خێراکە

چووبووە ژوورەکە بەپەلە چوومە ژوورەوە و دەرگاکە داخرا و تاییم بە تەنیا لە ژووری نانخواردنەکەدا بەجێهێشت چی ڕووی دەدا؟ چی لە تای کرد؟

باوکم بەرەو ناوەڕاستی ژوورەکە ڕۆیشت و قۆلەکانی لەسەر سینگی دانابوو  

باوکم : هاوسەرەکەت داوای یارمەتی من دەکات
بە ڕوخسارێکی توڕە دەستی پێکرد

باوکم : بەڵام ناتوانم بەژداری لە شەڕێکدا بکەم کە شکست بێنم

باوەڕم بە گوێم نەدەکرد  دەمزانی کە شانشینەکەی هەمیشە لە پێشینەی کارەکانیدایە بەڵام پێم وابوو ئەگەر منداڵەکەی لە مەترسیدا بێت لانیکەم کەمێک یارمەتی دەدات

: چی ئەوەندە دڵنیات دەکاتەوە کە ئێمە دەدۆڕێین؟  پرسیم

باوکم : هاوسەرەکەت هیچ هاوپەیمانێکی نییە بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی لەسەری بڵاودەکرێنەوە، بەمجۆرە ئێستا براکانی بەهێزترن

: کەواتە تۆ ناچیتە یارمەتی بدەیت تەنانەت ئەگەر مانای ئەوە بێت کە لەوەیە من بمرم؟
  هێواش هێواش بێ تاقەت بووم پرسیم

دایکم : هەر بۆیە دەتوانیت لێرە لەگەڵ ئێمە بمێنیتەوە ئەگەر بتەوێت؟ 

: پێم دەڵێی هاوسەرەکەم بەجێبهێڵم؟

باوکم : ئەو ناتوانێت بتپارێزێت، پێویستت بە کەسێک نییە کە نەتوانێت بتپارێزێت
باوکم پێداگری کرد ناتوانم باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌م!  ئەو کەسە بوو کە وای لێکردم هاوسەرگیری لەگەڵ تای بکەم هەرچەندە ناوبانگی خۆی دەزانی و بەبێ ئەوەی گرنگی بەهەستەکانم بدات ئێستاش پێم دەلێ بگەڕێوە؟!

: وە ناتوانی فڕێم بدەیت و هەرکاتێک بتەوێت هەلمگریتەوە
بە توڕەیی وام گوت و تف لە ئەرزەکە کرد

دایکم : ئاڤا!
بە ئاگادارکردنەوەیەکەوە وتی

باوکم : ئاگاداربە! ناتوانیت بەو شێوەیە لەگەڵ پاشاکەت قسە بکەیت
هاواری کرد

: تۆ ئیتر پاشای من نیت... لەبیرت بێت تۆ منت فرۆشت بە شانشینییەکی تر بۆ دەسەڵات..... ئێستاش لەگەڵ هاوسەرەکەم دەڕۆم و گەر بکرێت بمرم  لەگەڵی دەمرم من هەرگیز وەک کەسێکی زیندوو مامەڵەم لەگەڵ نەکرا لێرە بەهەر حاڵ

  هەرگیز بەم شێوەیە قسەم لەگەل دایک و باوکم نەکردبوو.... نازانم من لە کوێ بوێری پەیا کرد  لەم کاتە پشتم تێیان کرد و بە پەلە لە ژوورەکە دەرچووم
تای لە هیچ شوێنێکی ژووری نانخواردنەکەدا نەبوو  ئەو بۆ کوێ چووە؟

باوکم : پێدەچێت هاوسەرەکەت پێی وایە بیرۆکەیەکی باشە لێرەش بەجێبهێڵێت
دەنگی باوکم لە پشتەوە هات

مشتەکانم گرت بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی ئەو توڕەییە بکەم کە لەناومدا کۆدەبووەوە....چۆن تای لێرە بەجێم بهێڵێت بەبێ ئەوەی لێم بپرسێت ئایا دەمەوێت بمێنمەوە؟  بە پشتگوێخستنی باوکم بەڕێکەوتم لە ژووری نانخواردنەکە لە ڕێگەی هۆڵەکانەوە بەرەو باخچەی سەرەکی هەمووان بە شۆکەوە سەیری منیان دەکرد چونکە ڕاکردن وەک خانمێک نەبوو، بەڵام من گرنگیم پێ نەدەدا تەنها هیوای ئەوەم دەخواست کە تای هێشتا نەڕۆیشتبێت و ئارام بوومەوە کاتێک لە دەرەوە لەگەڵ پیاوەکانیدا بینیم
هەمووان لەگەڵ ئەسپەکانیان کۆکرابوونەوە کە مانای ئەوە بوو دەڕۆن بەبێ من.... بە تووڕەییەوە بەرەو ئەو ڕۆیشتم  کاتێک منی بینی سەری سوڕما بەڵام کاتێک زانی توڕەم چاوەکانی بڕیقاندەوە.  نزیک بوومەوە و شەقم لە دەموچاویدا دا  گوێم لە هەندێک هەناسەبڕکێ بوو کە لە پاسەوانەکانەوە دەهاتن و هەندێکیان بە شۆکەوە سەیریان دەکرد
... کاتێک سەیری منی دەکردەوە زەردەخەنەیەک هاتە سەر دەموچاوی و منیش لە کاردانەوەکانیدا تووشی شۆک بووم پێویستە توڕە بێت لەسەر شەق لێدانی بەتایبەت لەبەردەم هەمووان، کەواتە بۆ پێدەکەنی؟

تای :  هۆکاری زلە لێدانەکەت چییە هاوسەرەکەم؟
پرسی و دەستی بە روومەتی دادەهێنا وەک ئەوەی ئازاری هەبێت هەرچەندە دڵنیا بووم ئازاری نەداوە نەک لە ڕووی جەستەییەوە بەهەر حاڵ

تای : بە من مەڵێ هاوسەرەکەم... ئەگەر من هاوسەرت بوومایە بڕیارت نەدەدا جێم بهێڵیت
بە سەرلێشێواوی سەیری کردم

تای : پێم وابوو تۆ ئەو کەسەی کە دەتەوێت بمێنیتەوە

:  چی وا دەکات وا بیربکەیتەوە؟
پرسیم
نیگاکانی گۆڕا بۆ شتێک لە پشتمەوە و چەناگەی گرت  سەیری پشتمم کرد باوکم لە دەرگای چوونە ژوورەوە وەستابوو و بە سەرقاڵییەوە دەرکەوت  باوک بوو بە تای گوتبوو دەمەوێت بمێنمەوە

هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now