" خوانی ئێوارە "

432 81 38
                                    

_
_
_
_
_
_
_
_
_
_




بۆ خوانی ئێوارە هەموو شازادەکان و هاوسەرەکانیان داوەت بوون لەلای پاشا

مێزە گەورەکە رازانرابویەوە بە کۆمەلێک خواردنی جۆراوجۆر

هەموو شازادەکان لە شوێنەکانیان دانیشتن کە لە لایانەوە هاوسەرەکانیانە
منیش لەلای تای دانیشتم

پاشا : بەخێرهاتنی هەموان ئەکەم بۆ ئەم ژەمە بەیەکەوە وە بەتایبەت خاتوو ئاڤا ئەندامی تازەیە لەگەلمان شەرەفمەندین کە بەژداربوویت لەگەمان

خەندەیەکم کرد... بەلام. بۆچی ناوی تای نەهێنا؟

دەستمان کرد بەخواردن.... زۆری نەخایاند یەکێک لە پاسەوانەکان هات و بەگوێی پاشادا چرپاندی

پاشا : ببورن کارێکی بەپەلە هاتە پێشم... ئێوە خۆشی ببین و بەردەوام بن

هەلسا و رۆشت

هەستم بە ناتەواوی ئەکرد لە تای بۆیە دەستیم گرت لەژێر مێزەکەوە

دواتر یەکێک لە شازادەکان هەلسا و بە پەرداخێک شەراب لە دەستیەوە

شازادە : کەوایە هەموان بەخێرهاتنی خاتوو ئاڤا هاوسەری تای ی برا بچوکمان بکەن... من جیمین

هەموان پێکەنین و پەرداخەکانتان بەرز کردەوە و دواتر خواردیانەوە

جگە لە. من و تای

شازادەیەکی تر هەلسا یەوە کە بەرامبەر من و تای دانیشتبوون لەگەل خاتوو ئانا دانیشتبوو پێم وایە ئەمە نامجونە

نامجون : وە دەبێت هەموو ڕاستیەکان دەربارەی برا بچوکەکەمانی پێ بلێین

زیاتر پێکەنین... بەلام ئەم. پێکەنینە.... وەک پێکەنینێکی شەیتانی وایە لە گوێم کە بە هەموویانەوە ئەیانەوێت برا بچوکەکەیان بشکێننەوە

جیمین : کەوایە خاتوو ئاڤا.... چۆنە تا ئێستا لە ژیان ماوی؟

تای تورەییەکی زۆر لە چاوەکانی دیاربوو بەلام.... من رێگە نادەم ئەوان ببنە هۆی دلتەنگ کردنی ئەو

: ئایا هۆکارێک هەیە کە مەترسی هەبێت لەسەر ژیانم؟

جیمین : باشە... دیارە دەربارەی ئەو دەنگۆیانەت نەبیستووە لەسەر تای؟

: وەک خۆت وتت شازادە ئەوانە تەنها دەنگۆن

باشە ئەبینم کە ولامەکانی منیان بە دل نییە

جیمین : کەوایە باوەڕ بە دەنگۆکان ناکەیت؟

: پێویستە کە بیکەم؟
بە شێوەی پرسیار وام وت

بێهیوایی دیار بو لە ڕوخساری و سەیری نامجونی کرد تاکو ئەو شتێک بلێت

نامجون : تەنانەت دایکیشی ئەوی نەویست کە لەدایکبوو..!!

شۆک بووم.... چۆم ئەتوانن شتێکی وا بەرامبەر براکەیان بلێن؟! ئەوان ویژدانیان نییە

تای بەتەواوی توڕەبوو بوو ویستی هەلسێتەوە و ڕوبەڕویان بێتەوە... بەلام ڕێگەیم نەدا و دەستیم توند کرد بە خەندەیەکەوە سەیرم کرد.... ئەو تەنها دلتەنگ دیار بوو بۆیە هیچی نەکرد

منیش تورەبووم بە قسەکەیان بەرامبەر ئەو... ڕاستە من ماوەیەکی کەمە لەگەل ئەوم تەنانەت نەمدەویست هاوسەرگیریشی لەگەل بکەم بەلام ئێستا ئەو هاوسەرمە وە لەسەر منە کە بەهەموو شێوەیەک لە پشتی بم و پارێزگاری لێ بکەم

بە چاوێکی توڕە و خەندەیەک لەسەر لێوم سەیری شازادەکانی بەرامبەرم کردەوە

ئەوان کەمێک شلەژان... وەک بلێی تەواو تێگەشتن لە وتەکانی روخسارم.. کە براکەیان توڕەیە

جیمین : هەرچی بێت.... بەوهیوایەی دلخۆشت بکات....

وای وت و بە بێ هیوایی چوە شوێنی خۆی و دانیشت

____________________

Pov!!!!

لە تەواوی ژیانی ئەم شازادەیە کە بە کوڕی شەیتان ناسراوە... هیچ کەسێک نە لە خێزانەکەی نە کەسی دەرەوە بەم شێوەیە قسەیان دەربارەی نەکردووە
وەک ئەم ئێوارەیە کە ئەم خانمە کردی... بە خەندە کەی و قسە جوانەکانی توانی دلی شازادە بتوێنێتەوە.... و دلخۆشی بکات

Pov تای

چومە ژورەکەمان ئەو لەلای پەنجەرەکە دانیشتبوو سەیری دەرەوەی دەکرد
وام بێر کردەوە کە حەزی بە دەرەوە بێت بۆیە پێشنیارم کرد

: دەتەوێت پیاسەیەک بکەین لەدەرەوە؟

هەرکە وام. وت بە ڕوخسارێکی گەشاوە و خەندەیەکی گەورە سەیری کردم

ئاڤا : بەڕاستی؟

ئەو کاردانەوە جوانەی زیاتر دلخۆشی کردم خەندەیەکم کرد بۆی

: بەلێ

رایکردە لام

ئاڤا : دەی با بڕۆین

چوینە دەرەوە.....بردم بۆ تەوێلەکە و ئەسپەکەم هێنایە دەرەوە

: ئەتوانی ئەسپ سواری بکەی؟

ئاڤا : نەخێر

: کەوایە لەگەلمن سەرکەوە

چومە سەر ئەسپەکەو ئەوم هەلگرت لەدواوەم بوو خێرا کەمەری گرتم بە هەردوو دەستی....



: ئایا زۆر خێرا ئەڕۆم؟

ئاڤا : نەخێر

بەلام بەپێی توندی دەستی بێت لە کەمەرم وانییە.... ئەو ئەترسێت..... هەرچی بێت ئەوەم بەدلە کە بەم شێوەیەیە منی گرتووە بۆیە هێواشی ناکەمەوە











ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now