« کێشەیەک »

351 60 117
                                    


POV تای

ئەوم برد بۆ شوێنە نهێنیەکەم و لەسەر ئەسپەکە هاتینە خوارەوە بە خێرای چوە لای کەنارە بچووکەکە و وەستابوو

بەتەواوی نوقوم بووبووم لەنێو بیرکردنەوە لێی پێکەنینی ... شەرمکردنی ... قسە کردنی ... چاوەکانی ... هەموو شتێکی ناوازەیە ...

بە قیژەیەکی لەنێو بیرکردنەوە کانم هاتمە دەرەوە و رامکردە لای

لەنێو کەنارەکە دانیشتبوو و خوێن لە چۆکی راستی ئەهات

: چیبووە ‍؟

ئاڤا : تەنها کەوتم هیچ نییە

چومە لای و بە هێواشی هەڵمگرد و هاتینە دەرەوە لە کەنارەکە و بۆ لای ئەسپەکەم رۆشتین

ئاڤا : چی دەکەیت ؟

: تۆم هەڵگرتووە

روخساری سوور هەڵگەرابوو

ئاڤا : نا ئەتوانم برۆم تکایە دامگرە

: هاوسەرەکەم ... گەر من رێگەت بدەم ئاوا برۆیت ئەوا تاکوو خۆر هەڵاتن ناگەینەوە ماڵەوە

خستمە سەر ئەسپەکە و دواتر خۆشم سەرکەوتم

POV ئاڤا

ئەو وتی هاوسەرەکەم ‍؟ ....... تەواو شۆک بووبووم لە شەرمان و گیانم گەرم داهاتبوو

دووبارە منی هەڵگرتەوە و بۆ ژوورەکەمان بەرێکەوت

هەموو خزمەتکارەکان سەریان داگرت بە خێرای کاتێک ئێمەیان بینی ئاوا

ئاوا زیاتر شەرمەزار نابم

منی لەسەر جێگاکە دانا و رۆشت هەندێک لۆکە و دەرمانی هێنا

: خۆم ئەوە ئەکەم

تای : لە شوێنی خۆت مەجولێ

رەقبووم و بەناچاری هێشتم کە برینەکەم پاک بکاتەوە

دەستەکانی گەرمن .... موچورکە بە گیانم دادێت

تای : ئەو دەرمانە کەمێک ئازادی هەیە بەڵام دواتر باش دەبێت

وای وت و دەرمانەکەی لێدا

روخسارم بەیەک دادا لەبەر ئازارە راستەوخۆکەی

برینەکەی پێچا

تای : پێویستە خۆت بگۆری.... بانگی خزمەتکارێک بکەم ؟

: نا خۆم ئەتوانم

هەڵسام و بە هێواشی بەرەو شوێنی خۆگۆرین چووم عەزیەیەکی سادەی خەوتن و رۆبێکم لەبەر کرد و گەرامەوە بۆ سەر جێگا

لەسەر پشت راکشابوو

تای : ژورەوە گەرمە پێویست بە رۆب ناکات بە خەوتن

هەر کە وای وت هەستم بە گەرمی کرد بۆیەش رۆبەکەم دانا

خۆم خستە سەر یەک لا و پشتم لێی کرد

وتی کە هیچ ناکەم بەڵام هێشتا ئەترسم

تای : ئاڤا

: بەڵێ؟

تای : بسورێ

رووم لێی کرد

تای : پێویست ناکات لێم بترسیت!

: ناترسم!

بێدەنگ بوو دڵنیام کە ئەزانێت درۆ ئەکەم

رووم وەرگێرا و چاوەکانم داخست











تێنومە ... خەبەرم بوویەوە و ویستم بچم ئاو بخۆم بەڵام .... زندانی کراوم ؟

قۆلەکانی لە کەمەرم گرێداوە ....بەتەواوی هەست بە هەناسەکانی ئەکەم لەلای گوێمەوە ..... کەمێک جولام تاکو خۆم رزگار  بکەم

لەناکاو قۆلەکانی لادا و لەسەر جێگاکە دانیشت ... منیش دانیشتم... وەک ئەوە وایە کە گوێی لە شتێک بێت بەڵام من هیچ نابیستم

: چی بووە ؟

تای : کێشەیەکمان هەیە

بەخێرای هەڵسا و رۆشت

منیش رۆبەکەم لەبەرکردوو بەدوای دا چووم

لە خوارەوە چەند خزمەتکارێک دەمەقاڵێیان بوو هەرکە ئێمەیان بینی سر بوون لە ترسا

تای : چی بووە ؟

هیچ یان نەگووت

یەکێکی لە کچەکان دەستی خستبوویە پشتی

تای : چیت شاردۆتەوە ؟

زیاتر لەرزی لە شوێنی خۆی و بێ وڵام مایەوە

تای نزیک بویەوە لێی و شتێکی لە دەستی دەرهێنا

تانجەئالتوونەکەم ؟!

کورێکیان کەوتم سەرچۆک و بە گریانەوە : گەورەم تکایە لێی خۆشبە ئەو تەنها منداڵێکە جارێ تکایە سزای من بدە

کچەکە کەوتە سەرچۆک  : نا گەورەم سزای براکەم مەدە هەڵەی من بوو

بێگومان دزیکردن خراپە بەڵام مانای ئەوە نییە کەسەکە دەبێت بمرێت

تای : لەبەر ئەوەی دزیتان لە هاوسەرەکەم کردووە رێگە دەدەم ئەو سزاکەتان دیاری بکات

هاتە لام و دەستی لەسەر شانم دانا : دەتەوێت چۆن سزایان بدەم ؟

چومە لایان : هەڵسن

هەڵسانەوە و سەریان دانەواندبوو

: بۆچی ئەوەت دزی ؟

کچەکە : تەنها ویستم دەرمانەکانی دایکم بکرمەوە پێی خاتوونەکەم تکایە لێم خۆشبە

تانجەکەم پێی دا : بەڵێنم پێبدە کە جارێکی تر دزی نەکەیتەوە .. چونکە رێگای تر هەن بۆ پەیداکردنی پارە لە شوێنی دزی بێگومان دایکیشت پێی خۆش نابێت

چاوەکانی دەبریسکانەوە و باوەری نەدەکرد

: بەڵێنم پێ بدە !

کچەکە : بەڵێن بێت خاتوون جارێکی تر دووبارەی ناکەمەوە... زۆر سوپاس ...زۆر سوپاس خاتوونەکەم

هەموان شۆک بووبوون

گەرامەوە لای تای

منی بۆلای خۆی راکێشا

تای : با بگەرێینەوە ژوورەکەمان







ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now