" هاوسەر "

295 49 20
                                    


Pov تای

خێرا دورکەوتمەوە.....دووبارە شەیتانەکەی ناخم ئەیەوێت بێتە دەرەوە....سەیریم کرد شلەژاوە بەوەی ئاوا خێرا کاردانەوەم گۆڕا وە دیارە هەست بە دلتەنگی ئەکا... بەلام گەر رێگە بدەم بێتە دەرەوە ئەوا شتێکی خراپ ڕوودەدات وەک ئەوکاتەی براکەمم سوتاند...

ئەو هی تۆیە... ئەو بۆتۆ دروستکراوە... لەباوەشی بگرە... ئەو هاوسەری تۆیە

دەنگی ئەو شەیتانە بەردەوام لەنێو مێشکمایە بێگومان ئەیەوێت زال ببێت بەسەرم چونکە ماوەیەکی زۆرە رێگەم پێی نەداوە

ئاڤا : چی بووە؟

:هیچ شتێک

نزیک بۆوە لێم و دەستی لەسەر شانم دانا

:دوورکەوە لێم...!

ئاڤا :  بەلام بۆچی؟!

: تەنها دوورکەوە و هیچ مەلێ

توڕەیی لەچاوەکانی بەدیدەکرا.... ڕووی سوراند و ڕۆشت

Pov ئاڤا

دوورکەوتمەوە لێی لەگەل فرمێسکە کەوتووە کانی سەر روومەتم....بۆ چی وا سەیر ڕەفتار دەکات؟

سەرەتا گرنگیم پێدەدات و دواتر سارد ڕەفتار دەکا وەک ئەوەی ڕقی لێم بێت... ئەوە یەکەمجاری بوو کە ماچم بکات لەدوای کاتی هاوسەرگیریە کەوە کەچی بەم شێوەیە؟!.... گەر بە دلی نییە هیچ نەبا لەبەرمن ئاوا ڕەفتاری نەکردبا.....

لەنێو ئەو قسانەیا لەگەل خۆم دوور کەوتنەوە بێ ئەوەی بزانم بۆ کوێ دەڕۆم... ئاسمان تاریک بوو کاتی ئێوارە...سەیرێکی دەوروبەرم کرد... هەر بەڕاستی ون بووم!

ویستم بگەڕێمەوە بەلام رێگاکە نازانم

چەندجارێک ناویم هێنا بەلام ولامی نەبوو

لەپال دارێک دانیشتم

ئەو لەکوێیە؟ کاتێک من پێویستیم پێیەتی؟

تای : ئاڤا.....

سەیری دواوەم کرد و ئەو هات

تای : دەمێکە نەدوات ئەگەڕام...نیگەرانت بووم

هەر بەڕاست؟ دلخۆش نەبووی چونکە من و بوومە و ئیتر بێزارت ناکەمەوە

بە بێزاری هەلسامەوە

تای : دەی با بگەڕێینەوە مالەوە

: چی گەر ئەمەوێت؟

ئەزانم منالانەیە بەلام پێویستە بزانم هەموو ئەو هەلسوکەوتانە بۆچییە؟

تای : باشترە بەگوێم بکەیت گەرنا شتێک ئەکەم کە ناتەوێت

برۆیەکی بەرزکردەوە

:باشە بەلام لەمالەوە بۆم روونئەکەیتەوە

گەراینە مالەوە

: دەی ئێستا پێم بلێ

تای : چی؟

: بەردەوام دەلێیت گەر بەقسەم نەکەیت شتێک ئەکەم ناتەوێت و سەیر ڕەفتار دەکەیت...بێگومان نامسوتێنیت یاخود بمکوژیت! کەوایە چی ئەکەیت؟ برسیم ئەکەیت؟ یاخود لەشوێنێکی دوور بەندم ئەکەیت؟

نزیک بویەوە لێم تا کۆتا بەربەست کە دیوارەکەیە

تای : کێ دەزانێت؟ لەوەیە ئەوەی بیکەم تۆش بتەوێت بەلام دەری نابڕیت؟... بێگومان حەز ئەکەم وەک هاوسەرێک بم بۆت و خێزانێکی دلخۆش پێ بهێنین وە مندالی جوانمان هەبێت...تۆش ناتەوێت؟

سەیری چاوەکانی دەکرد زۆر بەقولی.....هەستم بە شەرم کرد لەگەل قسەکانی ویستم بە دەستەکانم پالی نێم

تای : بۆچی ئەپرسیت گەر ناتەوێت؟

وەستا

تای : باشە کەوایە چاوەڕێ ئەبم تاکو خۆت ڕازی ئەبیت

دوورکەوتەوە

تای : ئەمشەو لە ژوورەکەی خۆم ئەبم......

چوە ژوورەکەی و سەیری کردم

تای : شەوشاد ئازیزم

دەرگاکەی داخست

ئووووووهههه هەناسەم بۆ درا دواجار..... ئەمە چییە بەسەرم دێت؟! یەکەمجارە لە هەمان کاتدا ئەوەندە هەستەم هەبێت

خێرا چومە ژوورەکەمان.... و لەسەر جێگاکە پالکەوتم بیر لەقسەکانی دەکردەوە....

بەم بیرکردنەوانە کەوتمە خەو



لیدیا : خانمە کەم... هەلسە لەخەو

: کەمێکی تر ئەخەوم

لیدیا : خانمە کەم تۆ چیتر منال نیت دەی هەلسە تۆ ئێستا خاتوونێکی هاوسەرداریت....

: خەوم دێت

تای : هەلنەستا؟

لیدیا :نەخێر گەورەم

تای : تۆ بڕۆ دەرەوە... خۆم خەبەری دەکەمەوە

گوێم لەدەنگی بوو

لەسەر جێگاکە دانیشت و هەستم بەدەستەکانی کرد کە قژم لەسەر روخسارم ئەبات بۆ پشت گوێم

تای : ئازیزم...!؟

: خەوم دێت وازبێنە

پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات ولامم دایەوە

تای : دوێنێ شەو باش نەخەوتیت؟...... مەبەستم ترساندنت نەبوو!

لەڕاستیدا نەترسام بەلام وات لێم کرد لە شەوێکدا....تۆم بوێت... بەلام تورەبم... وە ئازارت دام... و ئاشتتکردنەوە... دواتر وات کرد شەرم بکەم... بەقسەکانت.... ئەو هەموو هەستە؟!

تای : بەلام هەموو قسەکانم بەجدی بوو!.... بەڕاستی تۆم دەوێت و بێگومان تۆش منت دەوێت... بەلام ناتەوێت دەریبخەیت...











ڤۆت لەبیر مەکەن 🙂

هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی شەیتان  (Taehyung)✔️Where stories live. Discover now